پارادۆکسی به‌جێهێشتنی نیشتمان
له ساڵی 2004ه‌وه هه‌تا 2008 له سێ ڕۆماندا به‌جێهێشتنی نیشتمان و کێشه سیاسییهکانیم کردبووه چه‌قی باس. ئه‌م ڕۆمانانه چاپ نه‌کران و دواجار له ئینته‌رنێتدا بڵاومکردنه‌وه. له‌وانه فڕیینم بیرچۆته‌وه، له‌م که‌ناره‌دا بۆ هاوڕێیهک ده‌گه‌ڕێم، له‌نائاگاییدا هه‌موومان ئازا و ئازادین، ئه‌فرۆدیته.
له ڕۆمانی له نائاگاییدا هه‌موومان ئازا و ئازادین و ئهفرۆدیتهدا، قسه له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه کوردانه ده‌که‌م، که له ڕێگای ڕووسیا و پۆلۆنیاوه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا دێن. ئه‌و ڕێگا سه‌خت و دژوارانه‌ی، که پێیدا تێده‌په‌ڕن. گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان، ڕووداوگه‌لێکی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی چه‌ند هاووڵاتییه‌کی باشووری کوردستانن، که من له سه‌رده‌مێکدا قسه‌م له‌گه‌ڵ کردوون و ئه‌زموونه‌کانیانم تێکه‌ڵ به فه‌نتازیای چه‌ند ڕۆمانێک کردووه.
هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی، که توانای جوڵه‌یان هه‌یه، ده‌گوێزنه‌وه بۆ شوێنی تر و دێنه‌وه بۆ شوێنی پێشینه‌ی خۆیان. لێ له‌ناو ئه‌م هه‌موو بوونه‌وه‌رانه‌دا، مرۆڤ تاکه بوونه‌وه‌ره، که تف ده‌کاته شوێنی پێشینه‌ی خۆی، که‌چی دواجار هه‌ر بۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی که مرۆڤ تێیناگات، ئه‌وه‌یه، که سرووشت ئێمه‌ی وه‌ها دروستکردووه، که بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شوێنی پێشینه‌ی خۆمان، ئیدی به ویست بێت، یاخوود به ڕووداوێک، که ئێمه ناوی ده‌نێین ڕێککه‌وت، هیچ له باسه‌که ناگۆڕێت. ماسییه‌کان به هه‌زاران کیلۆمه‌تر ده‌بڕن، هه‌تا بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ گه‌را دابنێن. لێ ئێمه‌ی مرۆڤ بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێینه‌وه زێدی خۆمان هه‌تا نه‌وه بخه‌ینه‌وه، به‌ڵکوو ئامانج له ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ نیشتمان گه‌شه و گۆڕانه. له سه‌دا شه‌ستی له‌شی مرۆڤ پێکهاتووه له ئاو. ئاو گرنگتریین ئێلێمێنتی گه‌ردوونه، که تواناکانی زۆر له‌وه زیاتره، وه‌ک له‌وه‌ی، که مرۆڤ خۆی باوه‌ڕی پێده‌کات. ئه‌وه ئاوه، ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه نیشتمان، ئه‌وه ئاوه، که بیرت ده‌خاته‌وه، که چی ژیاویت، که تۆ کێیت. ده‌شێت دوای ده‌یان ساڵ ژیانت له ده‌ره‌وه‌ی نیشتماندا، ڕۆژێک به ڕێککه‌وت خواردنێک بخۆیت، خواردنه‌وه‌یه‌ک بخۆیته‌وه، که ڕاسته‌وخۆ هه‌رچی بیره‌وه‌ریی منداڵیته به‌بیرت بێته‌وه و ئێستا و ئالێره‌دا نه‌ک بیری نیشتیمان بکه‌یت، به‌ڵکوو پلانی سه‌فه‌رێکیش بکه‌یت.
ژیان تێکۆشانه، ته‌نها دره‌خت و گژ و گیا هه‌ڵنایه‌ن، چونکه توانای جوڵه‌یان نییه، به‌ڵام تێکۆشانی ئه‌مان جۆرێکی تره، هه‌ر بۆیه دوای هه‌موو سووتانێک، ئه‌وانیش ئه‌زموونی سه‌ختی خۆیان له ژیاندا وه‌رده‌گرن و گه‌شه ده‌که‌ن و سه‌وز ده‌بنه‌وه، دوای هه‌موو سووتانێک به‌هێزتر وه‌ک له پێشتر. به‌ڵام مرۆڤ وێڕای ئه‌وه‌ی توانای جوڵه‌شی هه‌یه، که‌چی گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی نییه، که له هه‌موو قه‌یران و کاره‌ساتێکدا وه‌ک گژ و گیا و دره‌خت، توانای سه‌رله‌نوێ هه‌ڵستانه‌وه‌ی هه‌بێت. هه‌ربۆیه تووشی تراوما ده‌بین، تووشی هۆسپیتاڵیزم ده‌بین، تووشی دێپرێشیۆنی قورس ده‌بین، بیر له خۆکووشتن ده‌که‌ینه‌وه یان خۆمان ده‌کووژین.
ئێمه‌ی هاووڵاتییانی کورد له له‌دایکبوونمانه‌وه هه‌تا به‌جێهێشتنی نیشتمانیش هه‌موو ڕۆژێکمان جۆرێکه له له‌ناوچوون و که‌چی نه‌ک هه‌وڵی ههڵستاندنهوه ناده‌ین، به‌ڵکوو هه‌وڵده‌ده‌ین خۆمان له‌و سووتماکهدا بگوونجێنین و ببین به به‌شێک له‌و. نیشتمان به‌جێده‌هێڵین و مشتێ به‌ردی تێده‌گرین، پڕ به ده‌ممان تفی تێده‌که‌ین. له ئه‌وروپا و ئه‌مێریکادا، ده‌مانه‌وێت ژیانێکی کوردیی په‌تیی بژین، وه‌ک ئه‌وه‌ی، که ئه‌وه ئێمه نه‌بووبێتین، که مشتێ به‌ردمان گرته نیشتمان و پڕ به ده‌ممان تفمان تێکرد. ده‌ستده‌که‌ین به کووشتنی ژنه‌کانمان، کچه‌کانمان به تاوانی شه‌ره‌ف. به‌شێکی که‌ممان کار ده‌که‌ن و ده‌خوێنن، به‌شێکی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر سکی حکومه‌ت ده‌ژیین و هه‌تا بێت گله‌ییه‌کانیشمان له حکومه‌ت زیاتر ده‌بێت. ئه‌م به‌شه ههوانتهخۆره، ده‌شێت به‌شێکیان له کوردستان مووچه‌خۆری بن دیواریش بن، به ناوی مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌وه قووتی ده‌می هاووڵاتییانی کوردستان دهگوێزننهوه بۆ ئه‌وروپا.
هه‌ندێک سیاسیی و ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان، خه‌ڵکانێکن، که له ئه‌وروپاش له ڕاودا بوون، ڕاوی پاره، ڕاوی خێرا ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، به‌ڵام کاتێک له ئه‌وروپا له ڕاودا سه‌رنه‌که‌وتوو بوون، ئیدی له کوردستاندا ده‌ستیانکرد به ڕاو. گوللەی تاپڕی ده‌ستی ئه‌م ڕاوچییانه، درۆ، بووختان، نانه‌وه‌ی ئاژاوه و گه‌یاندنی نهێنییه‌کانی نیشتیمانه به ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان. ئه‌مانه ئێستا له کوردستاندا سه‌رۆکی پارتن، ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان و ئێراقن، به‌رپرسن، سه‌رمایه‌دارن.
ده‌شێت به‌شێک له‌و کۆچبه‌رانه له‌سه‌ر سنوری پۆڵۆنیا ئێستا تێکشکابێتن، ده‌شێت هه‌ندێکیان بگه‌ڕێنه‌وه و له تێکشکاندنی خۆیاندا به دۆخێکی ده‌روونیی سه‌ختدا تێپه‌ڕن. لێ هیچ که‌سێک له مرۆڤێکی تێکشکاو به‌هێزتر نییه، که زاڵده‌بێت به‌سه‌ر تێکشکانیدا و سه‌رله‌نوێ خۆی دروستده‌کاته‌وه. من له ساڵی 1995ه‌وه له ئه‌وروپام، ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ هه‌مه به‌رهه‌می ماندووبوونێکی سه‌خت و تێکۆشانێکی بێ پشووه، ئیدی به گه‌شه و تێگه‌یشتن و خوێندن و شوێنی ژیان و دڵنیایی ژیانی ڕۆژانه‌مه‌وه. هیچ شتێکم به دیاریی پێنه‌به‌خشراوه، به‌ڵکوو تا سه‌ر ئێسقان ماندووبووم بۆی. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت‌و من ئه‌م هه‌موو ساڵه له کوردستاندا تێبکۆشیبامایه ئێستا به چی ده‌گه‌یشتم؟ یاخوود تێکۆشانی من چ قازانجێکی به نیشتمان ده‌گه‌یاند؟ یاخوود ئه‌گه‌ر ئێستا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ کوردستان ده‌توانم چی بکه‌م؟ وه‌ڵام، به هه‌ق، من به کووخێکی ساده و ساکار له گوندێکی دووره ده‌ستدا، دڵشاد ده‌بم. خۆم و سه‌گێک و چه‌ند مریشک و که‌ڵه‌شێرێک، خۆم که‌شوهه‌وایه‌کی پاکژ و ڕاکردنێکی ڕۆژانه به‌و که‌ژ و کێوانه‌دا. به‌هه‌شت نه له ئه‌وروپایه، نه له ئه‌مەریکا و ئوسترالیادا، به‌هه‌شت له‌ناو دڵی خۆماندایه. ئاشبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خوددا، سه‌ره‌تای یه‌که‌مین هه‌نگاوه به‌ره‌و به‌هه‌شتێکی هه‌تاهه‌تایی.