عێراق بڕیاریدا له رێگهی کۆمکاری عەرەبی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دانووستاندن بکات
K24 - ههولێر:
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لەلایەن ئەنجومەنی وهزیرانی عەرەبی بۆ کاروباری ئاو بڕیاریداوە، کە کۆمکاری عەرەبی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەست بە دانوستاندن بکات، بۆ ئەوەی پشکی ئاوی عێراق دهستهبهر بکرێت.
حاتەم حەمید، گوتەبێژی وەزارەت و بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبەردنی سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو داوای لە وەزارەتی دەرەوە کردووە، بابەتی ئاو بە نێودەوڵەتی بکات، بە تایبەت ئێران، كه لە ناوەڕاستی وەرزی هاوینەوە بە تەواوی بەشە ئاوی لەسەر عێراق گرتووەتەوە، سەرەتا بە شێوەی پچڕ پچڕ ئاوی رووبارە هاوبەشەکانی رادەگرت، بەڵام لەم ماوەی دواییدا بەردانەوەی ئاو لەلایەن وڵاتەکە بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو کەمی کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە "مەهدی حەمدانی"، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق هەفتەی رابردوو ئاشکرای کرد "تورکیا سەرجەم زانیارییەکانی لەبارەی بەنداو و کۆگا ئاوییەکانی بە عێراق داوە، بەڵام ئێران بەشێوەیەکی تەواو ئاوی لەسەر عێراق گرتووەتەوە.