یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له‌ژێر ده‌ستی چاڤی ڕابكات
رۆناڵد ئاراخۆی به‌رگریكاری ئۆروگوایی دەیەوێت ریزەکانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت و لیڤەرپوول و چێڵسی ئینگلیزی ئامادەن بۆ گواستنەوەی.
بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رۆناڵد ئاراخۆی بەرگریکاری بارسا لەلایەن چەند یانەیەکی ئینگلیزی ئۆفەری پێشکەش کراوە کە ئەم یاریزانە دەیەوێت لە یانەکە بڕوات.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە کارگێری بارسا نایەوێت دەستبەرداری ئاراخۆ ببێت و هەوڵدەدات گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی زیاتر درێژ بکاتەوە هەرچەندە ته‌نیا 2 ساڵ له گرێبەستەکەی ماوه.
ئاماژە بەوەش کراوە هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپوول و چێڵسی لەسەرووی ئەو یانانەن دەیانەوێت ئاراوخۆ بگوازنەوە.
رۆناڵد ئاراخۆی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له یانه‌ی ڕێنتیستاسی ئۆروگوایی پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2018 خولی ئۆروگوایی جێهێشت و به به‌های 4 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌ته‌لۆنییه‌كه له كۆی 53 یاری، 3 گۆڵ و 1 ئاسیستی كردووه و هاوینی 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت.