په‌رله‌مانی كوردستان له كێشه‌ی پێوه‌رى ئاوى ماڵان ده‌كۆڵێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لیژنەی شارەوانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی چارەسەرێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی پێوەری ئاوی ماڵان ده‌كات.
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ى پێوه‌رى ئاوى ماڵان، لیژنەی شارەوانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردى، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه، لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم كۆبووه‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند، لە کۆبوونەوەكه‌دا به‌تێروته‌سه‌لی باس له كێشه و گرفته‌كانی پێوه‌رى ئاوى ماڵان و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و كێشه‌یه كرا.
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان روونیكرده‌وه، لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم هه‌بوو، بڕیار درا بە ھەماھەنگیی ھەردوولا ئەو کێشەیە لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان چارەسەر بکرێت.