خواردنی چەند گرامێک لەم خۆراکە دڵخۆشت دەکات

ئەو ماددە خۆراکییە دەوڵەمەندە بە پۆلیفێنۆلس کە بە رێژەی 2%، فشاری خوێن دادەبەزێنێت
چۆكۆلاته‌ی ره‌ش دەوڵەمەندە بە پۆلیفێنۆلس کە بە رێژەی 2%، فشاری خوێن دادەبەزێنێت
چۆكۆلاته‌ی ره‌ش دەوڵەمەندە بە پۆلیفێنۆلس کە بە رێژەی 2%، فشاری خوێن دادەبەزێنێت

K24 - هه‌ولێر:

زۆربەمان لەکاتی بێتاقەتیدا دەمانەوێت شۆکۆلاتە یان جۆرێکی دیكه‌ی شیرینی بخۆین، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کرد کە خواردنی چەند گرامێک شۆکۆلاتەی رەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەروونمان هەیە.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە کۆریای باشوور ئەنجام دراوە دەرکەوتووە، رۆژانە خواردنی 30 گرام چۆکۆلاتەی رەش کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر باشترکردنی دەروونی مرۆڤەکان.

لە کۆی 46 بەشداربوو کە لە توێژینەوەکەدا سوود لە داتاکانیان وەرگیرابوو، خواردنی چۆکۆلاتەی رەش کاریگەری لەسەر لە %85یان هەبوو.

وه‌ك له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، كه‌ وێباستی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەو ماددە خۆراکییە دەوڵەمەندە بە پۆلیفێنۆلس کە بە رێژەی 2%، فشاری خوێن دادەبەزێنێت.