هه‌ولێر یارییه مه‌ترسیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ته‌واو كرد

یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له شاری نه‌جه‌ف به پاڵپشتی هێزێكی گه‌وره‌ی ئاسایش و ئه‌منی ئه‌و شاره رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی وه‌ست بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند.
به‌هۆی رووداوه‌كانی قۆناخی 16ـی جامی عێراق، مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر یاریزانان و شاندی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌بوو كه به‌شێوه‌یه‌كی توند له لایه‌ن هانده‌رانی شاری نه‌جه‌ف و ناوچه‌كانی خواروو و ناوه‌راستی عێراق په‌لامار بدرێن.
شاندی یانه‌ی هه‌ولێر ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی بۆ یارییه‌كه‌ی گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی عێراق گه‌یشتنه شاری نه‌جه‌ف، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان هێزێكی ئه‌منی زۆر ئاماده‌كرابوو بۆ پارێزگاریكردن له یانه‌ی هه‌ولێر.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 دێسێمبه‌ری 2021، له یاریگه‌ی ئۆڵمپی نه‌جه‌ف بووه میوانی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت، نیوه‌ی یه‌كه‌م به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌فتی وه‌سه‌ت كۆتایی هات، له نیوه‌ی دووه‌میش تیپی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ر گۆڵێكی دیكه‌یان له دژی نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد و یارییه‌كه‌یان به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه.
له‌و یارییه‌دا چه‌نداجار هانده‌رانی نه‌فتی وه‌سه‌ت یارییه ئاگرینه‌كانیان له دژی یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر فڕێدایه نێو یاریگه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت یارییه‌كه له‌ژێر هێزێكی گه‌وره‌ی ئاسایش كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌م ئه‌نجامه له كۆی 12 یاری تووشی شه‌شه‌مین شكست بوو، به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دابه‌زی، به‌مه‌ش ئێستا له‌سه‌ر هێڵی سۆره بۆ دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق.


