بە وێنە.. دووەم بەرزترین باڵەخانەی جیهان لە تەواو بوون نزیکە
لە دوای تاوهری خەلیفە کە لە 153 نهۆم پێکدێت، دووەم بەرزترین باڵەخانە لە جیهاندا لە تەواو بوون نزیکە.
دوای چەندین ساڵ لە کارکردن، دووەم بەرزترین باڵەخانە لە جیهاندا کە لە 118 نهۆم پێک دێت لە تەواو بوون نزیکە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی لبنان24، ساڵی داهاتوو کارەکانی باڵەخانەکە تەواو دەبن.
باڵەخانەی مێردیکا 118 لە پایەتختی مالیزیا لە کوالالامپور، ساڵی داهاتوو دەبێتە دووەم بەرزترین باڵەخانە لە جیهاندا.
بەرزی باڵاخانەکە نزیکی 679 مەترە و لە 118 نهۆم پێک دێت.
تاوهری خەلیفە بە بەرزی 828 مەتر، بە یەکەم بەرزترین باڵەخانە لە جیهاندا دادەنرێت و باڵەخانەی "مێردیکا 118" بە تەواوبوونی، دەچێتە ریزی باڵەخانە "skyscrapers" (هەوربڕەکان).
H.H