ڤاکسینێکی نوێ دژی پیرییە و ژیانی مشکەکان درێژ دەکاتەوە

ئایا بۆ مرۆڤ سەرکەوتوو دەبێت؟
ڤاكسینه‌كه‌ بۆ مشك سه‌ركه‌وتووبووه‌
ڤاكسینه‌كه‌ بۆ مشك سه‌ركه‌وتووبووه‌

K24 - هه‌ولێر:

ڤاکسینێکی نوێ لە تاقیکردنەوەی نەهێشتنی خانە پیرەکانی جەستەی مشک سەرکەوتوو بووە، کە بووەتە  هۆی درێژکردنەوەی ژیانی مشکەکان، توێژەرانیش دەڵێن: تاقیکردنەوەکە هەنگاوێکە بۆ گەشەپێدانی ڤاکسینێکی هاوشێوە بۆ مرۆڤ.

لە هەواڵێكی وێبسایتی "روسیا تودەی"، پۆڵ رۆبینز، پرۆفیسۆری بایۆکیمیا و بایۆلۆجی و فیزیای زیندەیی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەیمانگای زیندەزانی پیربوون و مێتابۆلیزم لە زانکۆی مینیسۆتا، سەبارەت تاقیکردنەوەی ڤاکسینە نوێکە لەسەر مشکەکان گوتی: "بە بڕوای من داتاکان زۆر بەهێزن و رێنیشاندەرێکی زۆر باشن، لە لایەنی تیۆرییەوە هەمان رێگه‌ لەسەر مرۆڤیش کار دەکات".

لەپێناو زانینی کاریگەرییەکی ڤاکسینەکە لەسەر نیشانە گشتییەکانی پیری لە مشکەکاندا، تیمەکە ڤاکسینەکەیان لە مشکی تەمەن مامناوەند (ساڵێک بۆ ساڵ و نیوێک)دا تاقیكردووه‌ته‌وه‌. دواتر بۆیان دەرکەوت ئەو مشکانەی ڤاکسینیان وەگرتووە چالاکتر ماونەتەوە بەراورد بەوانه‌ی دیکە.

ئایا بەکارهێنانی ئەم ڤاکسینە بۆ مرۆڤ سەلامەت دەبێت؟ ئەمە پرسیارە گەورەکەیە، پرۆفیسۆر رۆبینز لەو بارەیەوە روونیكرده‌وه‌، "توێژەرەوەکان پێویستیان بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتره‌ لەسەر ئاژەڵان، دواتر تاقیکردنەوەی سەلامەتی گشتگیر لەسەر مرۆڤ ده‌كه‌ن".