به‌ ڤیدیۆ... دەزگا ئەمنیەکانی سعودییە دوو ژن و پیاوێك دەستگیر دەکەن

"تاوانبارەکان دراون بە داواکاری گشتی"
دەزگا ئەمنیەکانی سعودییە دوو ژن و پیاوێك دەستگیر دەکەن
دەزگا ئەمنیەکانی سعودییە دوو ژن و پیاوێك دەستگیر دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

بەتۆمەتی دزیکردن لە مۆڵەکان، دەزگا ئەمنیەکانی سعودییە لە پارێزگای ریاز، دوو ژن و پیاوێك دەستگیر دەکەن.

گوتەبێژی پۆلیسی ریاز رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ چەند تاوانێکی دزیکردن کراوە و دەزگا ئەمنیەکان 3 کەسیان دەستگیر کردووە (دوو ژن و پیاوێك)، کە هەستاون بە دزیکردن لە چەند کۆگایەکی خواردن لەژێر هەڕەشەی چەکدا.

گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەدا، تاوانبارەکان دراون بە داواکاری گشتی و هەموو رێوشوێنێکی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.