سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مین یاری له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حرووس ده‌كات
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی قاسم گه‌شتی شاری دهۆكی كردووه و سبه‌ی یه‌كه‌مین یاریی له‌م وه‌رزه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری سووری نوێی یانه‌كه نزار مه‌حرووس ئه‌نجام ده‌دات.
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، 26 دێسێمبه‌ری 2021، له گه‌ڕی پازده‌یه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له شاری دهۆك له كاتژمێر 2:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ میوانداریی یانه‌ی قاسم ده‌كات.
ئه‌م یارییه بۆ یاریزانه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كی چاره‌نووسساز و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت چونكه نزار مه‌حرووس راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر دوای یارییه‌كه‌ی قاسم، لیستێك له یاریزانه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر راده‌ستی كارگێری یانه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێیان بكات و له یانه‌كه بڕۆن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، نزار مه‌حروس راهێنه‌ری سووری یانه‌كه پێشنیازی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری سووری و دوو یاریزانی ئوردنی و یاریزانێكی ئه‌فریقی بۆ كارگێری یانه‌كه كردووه.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی سزای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌بێت 5 یاریی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بكات و یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر قاسم ده‌بێته دووه‌مین كه یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی سزادرانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌یكات.
یانه‌ی هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا 3 یاریی فه‌رمی له دژی یانه‌ی قاسم كردووه، سه‌ركه‌وتنێك و دوو یه‌كسانبوونی به‌ده‌ستهێناوه و تائێستا قاسم نه‌یتوانیوه زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵاومناره بباته‌وه.
یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ پلەی نۆزدەمی ریزبەندیی خولی نایابی عێراقی و لە ناوچەی دابەزین بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان دایە، له به‌رامبه‌ردا دۆخی یانه‌ی قاسم له هی هه‌ولێر باشتره و به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.