رووسیا گرێبه‌ستی كڵاشینكۆفی ئه‌ی كه‌ی، 19 ی واژۆكرد
ئاڤاد ڤالێری، وته‌بێژی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی روسی رایگه‌یاند، مۆسكۆ یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردنی كڵاشینكۆفی نوێی ئه‌ی كه‌ی 19، واژۆكرد، كه له‌سه‌ر شێوه‌ی چه‌كی ناتۆ دروستكراوه.
چه‌كه نوێیه رووسیه‌كه، بۆ یه‌كه‌م جار له پێشانگای ئادێكس ساڵی 2021 له ئه‌بوو زه‌بی نمایشكرا، ئه‌و جۆره‌یان هه‌مان جۆری ئه‌ی كه‌ی 12یه، به گه‌شه‌پێدانی زیاتری ته‌كنه‌لۆژیا سه‌ربازیه‌كه‌ی، هاوشێوه‌ی ناتۆ 5.56 و عه‌یار 45 ملیم، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیكه‌شی هه‌یه، گیرفانی هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه، لایتی رووناكی، رێنوێنی به ئامانجگرتن له رێگای لێزه‌ره‌وه.
تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی، گڕی ئاگر نیشان نادا، چاككردنه‌وه‌ی ئاسانه، ئیشكردنی خێرایه و له كه‌ش و هه‌وای شێ‌دار و گه‌رم هیچ كێشه‌ی نییه.
sh.o
سه‌رچاوه RT عه‌ره‌بی