کورد سیندرۆم (Kurd Syndrome)
ئێمه ته‌نها ئه‌و کاته ده‌گه‌ین به‌وه‌ی، که بیر له چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌کانی کورد بکه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و کێشه‌کان وه‌ک نه‌خۆشیی ته‌ماشا بکه‌ین. نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونیی. من ئه‌م نه‌خۆشییه ناوده‌نێم کورد سیندرۆم (Kurd Syndrome). ئه‌م نه‌خۆشییه له هه‌موو شوێنێکدا بوونی هه‌یه، له هه‌موو ته‌مه‌نێکدا بوونی هه‌یه، له‌ناو هه‌موو چین و توێژێکدا بوونی هه‌یه. هه‌موو تاکێکی ڕاستگۆی کورد ده‌توانێت خۆی پشکنینی خۆی بکات، که ئاخۆ تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه یاخوود نا. ئیدی به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که تاک پرۆفێسۆری زانکۆیه یاخوود کرێکارێکی به‌نا.
تاک پێویسته بپرسێت، که ئاخۆ سیندرۆم چییه؟ وه‌ڵام. سیندرۆم Syndrome چه‌مکێکی یۆنانییه، به واتای پێکه‌وه ڕۆیشتن، پێکگه‌یشتن. سین: واتا پێکه‌وه. درۆم: واتا ڕۆیشتن. له زانستی مێدیسین و ده‌روونناسییدا چه‌مکی سیندرۆم به‌کارده‌هێنرێت، هه‌تا له ڕێگایه‌وه ده‌ستنیشانی سیمپتۆم بکرێت (نیشانه‌ی نه‌خۆشیی) و له ڕێگای دیاگنۆزه‌شه‌وه ده‌ستنیشانی نه‌خۆشییه‌که ده‌کرێت.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ژیانی ڕۆژانه‌ی تاکی کورد له‌گه‌ڵ چیدا پێکه‌وه ده‌ڕوات؟ وه‌ڵام.
1. تووڕه‌یی
2. مه‌ترسیی بۆسه‌ر ژیانی خۆی و ده‌وروبه‌ر
3. خه‌مبارییه‌کی قورس
4. له‌کیسدانی هیوا و باوه‌ڕ به ئاینده
5. له‌كیسدانی ئاره‌زووی چالاکییه‌کانی ڕۆژانه
6. تاوانبارکردنی به‌رانبه‌ر به به‌رده‌وامیی
7. ئاره‌زوویه‌کی گه‌وره‌ی گاڵته‌کردن به به‌رانبه‌ر
8. گاڵته‌کردن به خه‌ڵک وه‌ک سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ریی (تاک پێیوایه، که ئه‌و که‌سێکی کۆمێدییه)
9. په‌یداکردنی هه‌ست و سۆز بۆ دوژمن
10. زیانگه‌یاندن به خود
11. بیرکردنه‌وه له خۆکووشتن و خۆکووشتن
12. دژ به خۆبوون هه‌تا سنوری له‌ناوبردنی یه‌کتریی
ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌م سیمپتۆمانه له ژیانی ڕۆژانه‌تدا هه‌یه، ئه‌وا تووشی نه‌خۆشیی کورد سیندرۆم بوویت. کێشه‌ی نه‌خۆشیی کورد سیندرۆم وه‌ک هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی تری ده‌روونیی له‌وه‌دایه، که تاک هه‌ست به نه‌خۆشبوونی خۆی ناکات. هۆشیاریی تاک لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که خودی خۆی ده‌توانێت ژیانی بگۆڕێت، چونکه گۆڕینی ژیان له‌ناوچوونی نه‌خۆشییه‌که‌یه. هه‌ربۆیه تۆ پێویسته ژیانی خۆت بگۆڕیت. پێویسته ژیانی خۆت بگۆڕیت هه‌تا چیتر وه‌ک نه‌فره‌تلێکراو و وه‌ک قوربانیی ته‌ماشای کوردبوونی خۆت نه‌که‌یت. هه‌تا یه‌کێک نه‌بیت له قوربانییه‌کانی کۆچ. به‌شێکی گه‌وره‌ی تاکی کورد ده‌ڵێن، که ئێمه هیچ چاره‌یه‌کمان نه‌بوو، ده‌بوایه له‌نێوانی نیشتیمان و ئه‌وروپادا خاوه‌نی هه‌ڵبژارده‌یه‌ک بین. به‌ڵام تاک درک به‌وه ناکات، که هه‌ڵبژاردن بێجگه له خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێک هیچی تر نییه. تاک پێشئه‌وه‌ی شتێک هه‌ڵبژێرێت، ئه‌و بڕیاری خۆی داوه.
کورد سیندرۆم فێنۆمێنێکی ده‌روونییه، تاکی کورد له‌م فێنۆمێنه‌دا له‌دایک ده‌بێت. دایک و باوکان به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که پرۆفێسۆری زانکۆن یاخوود نه‌خوێنده‌وار خاوه‌نی یه‌ک جیهانبینین بۆ ساوا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که ساوا توانای وه‌رگرتن و بینین و فێربوونی نییه، به‌ڵکوو ئه‌و بوونه‌وه‌رێکی لاوازه و پێویستی به جێگای گه‌رم و خه‌و و خواردنه و هیچی تر. ئه‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یه له سه‌دا سه‌دی تاکی کورد ده‌یکات و کردوویانه. ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی کردووه به‌وه‌ی، که ئیمڕۆ هه‌ین. ڕه‌گی کورد سیندرۆم ئالێره‌دایه، بۆ ڕێگاگرتن له زۆربوونی ڕێژه‌ی تووشبووان، پێویسته گرنگیی به‌و نه‌وه‌یه بدرێت، که هێشتا له سکی دایکیشیاندا نین. چونکه ساوا له سکی دایکه‌وه ئاماده‌ی تووشبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی هه‌یه.
کچێکی سیانزده ساڵانه به زۆر ده‌درێت به شوو، منداڵیی لێزه‌وت ده‌کرێت و له‌لایه‌ن پیاوێکی به ته‌مه‌نه‌وه ده‌ستدرێژیی سێکسیی ده‌کرێته‌سه‌ر. ده‌ستدرێژییه‌کی ئۆرگانیزه‌کراو و به یاسایی کراو. له ئاینده‌دا ئه‌م کچه لاقه‌کراوه نه‌ک به ته‌نها فێرده‌بێت مێرده‌که‌ی خۆشبوێت، به‌ڵکوو هه‌موو شتێکیش ده‌کات، که مێرده‌که‌ی بپارێزێت. له ئاینده‌دا ئه‌م ژنه هه‌مان تاوان به‌رانبه‌ر به منداڵه‌کانی خۆی ده‌کات و پێیوایه کارێکی زۆر ئاساییه.
تاکی کورد له‌لایه‌ن ڕژێمێکی داگیرکاره‌وه وه‌ک نیشتیمانه‌که‌ی داگیرکراوه و به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌کرێت، که داگیرکا‌ر ده‌یه‌وێت. له ئاینده‌دا ئه‌م تاکه ده‌بێته خاوه‌نی هه‌ست و سۆز بۆ ڕژێمی داگیرکا‌ر و ئاماده‌ی کردنی هه‌موو شته بۆ پارێزگارییکردنی ئه‌م ڕژێمه. له سه‌رده‌می مندا تاک ده‌بووه، جاش، مسته‌شار، ئه‌من، ئیستیخبارات. له‌م سه‌رده‌مه‌دا تاک ده‌بێته ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێراق، سه‌رۆک کۆماری ئێراق، وه‌زیری ئێراق و ئه‌فسه‌ر له سووپای ئێراقدا.
له کۆتایی ئاوگووستی ساڵی 1973 دا له ستۆکهۆڵم کۆمه‌ڵێک دز هێرش ده‌که‌نه سه‌ر بانکێکی پێدانی کرێدیت و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی، که له بانکه‌که‌دا بوون، کارمه‌ندان به بارمته ده‌گیرێن. به تێپه‌ڕبوونی کات، کارمه‌ندان ده‌بنه خاوه‌نی هه‌ست و سۆز به‌رانبه‌ر دزه‌کان و ترسێکی زۆریشیان له پۆلیس هه‌یه، که ده‌ستدرێژییان بکه‌نه سه‌ر و بیانکووژن. له‌دوای کۆنترۆڵکردنی بیناکه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، کارمه‌ندان به ئاشکرا ترسیان به‌رانبه‌ر به پۆلیس پیشان ده‌دا و داوایان ده‌کرد، که لێبووردن بۆ دزه‌کان ده‌ربکه‌ن و زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نن. ئه‌م فێنۆمێنه ناونرا ستۆکهۆڵم سیندرۆم.
ئیمڕۆ تاکی کورد له حکومه‌تی کورد ده‌ترسێت و باوه‌ڕی به به‌غداد هه‌یه. ئیمڕۆ تاکی کورد بێڕێزیی به نیشتیمان ده‌کات و پێیوایه، که به‌س پێڵاوه‌کانی به‌ستوویه‌تییه‌وه به نیشتیمانه‌وه. ئیمڕۆ تاکی کورد دارستانه‌کانی سنوری نێوان پۆڵۆنیا و بێلاڕووس ناگۆڕێته‌وه به ماڵه‌که‌ی خۆی له کوردستاندا. ئیمڕۆ تاکی کورد له حکومه‌تی کورد ده‌ترسێت و خاوه‌نی هه‌ست و سۆزێکی گه‌وره‌شه بۆ خه‌ڵکانێک که مه‌ترسیین بۆسه‌ر کورد خۆی. هاوشێوه‌ی کارمه‌ندانی بانکی کرێدیت له ستۆکهۆڵم خاوه‌نی سیمپاتیین بۆ مه‌ترسییداره ڕاسته‌قینه‌کان. به‌عسییبوون، داعشبوون، ئیخوان بوون، ئه‌نساربوون، حه‌شدبوون فێنۆمێنێکی ده‌روونین و به‌رهه‌می کورد سیندرۆمن. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ تۆ وه‌ک تاک ده‌زانیت کێیت؟