ڤیدیۆ.. بۆئەوەی هاوڕێکەی پارەکە نەدات چووە سەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکە

شازادەی سعودیە بە شیعرێك ستایشی کردوون
کاتێک پارەدان دەبێتە پێشبڕکێ
کاتێک پارەدان دەبێتە پێشبڕکێ

K24 - هەولێر:

دوو گەنجی سعودی کە لە چێشتخانەیەک هەندێک خواردنیان کڕیووە و لەسەر پارەدان دەبێتە پێشبڕکێیان، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکەیان، لەماوەیەکی کەمدا دەنگداەوەیەکی زۆری دایە و شازادەیەکی سعودیش بە شیعرێک باسی کردوون.

گرتە ڤیدیۆکە لە تویتەر بڵاوبۆتەوە و تیایدا ئەو دوو کەسەی لە ئۆتۆمبێلەکەدان، لەلایەن کارمەندی چێشتخانەوەکەوە خواردنەکەیان پێدەدرێت و ئەمانیش دەبێتە پێشبڕکێیان لەسەر پارەدان، کەسی دووەم بەجۆرێک سوورە لەسەر ئەوەی خۆی پارەی خواردنەکە بدات، دەچێتە سەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکە و لەوێوە پارەکە دەدات.

هەندێک لەوانەی ڤیدیۆکەیان لە هەژمارەکانی خۆیان بڵاوکردۆتەوە دەڵێن، ئەمە بەشێکە لە بەخشندەیی خەڵکی سعودیە و رەوشتە بەڕێزەکانیان کە تا ئەمڕۆش لەگەڵیاندا ماونەتەوە، لەلایەکی ترەوە "سطام بن خالد آل سعود" شازادەی سعودیە، بە بەیتە شیعرێک ستایشی کردن.