ئایا ئەم وێنەیە ئێستای فامیلی مۆڵی هەولێرە؟
K24 - هەولێر:
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەی ئاهەنگگێرانی سەری ساڵ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و بانگەشەی ئەوە کرا کە وێنەکە گوزارشت لە ئێستای فامیلی مۆڵی هەولێر دەکات.
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی کوردستان24 بۆ بابەتەکە، دەرکەوت ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە، فامیلی مۆڵی هەولێر نییە، بەڵکو فامیلی مۆڵی سلێمانییە و ئێستاش نییه، به‌ڵكو وێنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوه‌ڕاستی ساڵی 2021 و ئاهه‌نگێكی تایبه‌ته به رۆژی جیهانی منداڵان له 1ی 6ی 2021 ئه‌نجامدراوه.
وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، جیاوازییەکی زۆر لە دیکۆری دەرەوە و ناوەوەی فامیلی مۆڵی هەولێر و سلێمانیدا هەیە، به وردبوونه‌وه له هه‌ندێك له وێنه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه زیاتر منداڵن و جلوبه‌رگه‌كانیشیان هاوینه‌یه.
H.H