ئه‌ردۆغان سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگی داهاتوو سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات، كه ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌و سه‌رۆكه له‌دوای كووشتنی جه‌مال خاشقچی له ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له ئیسته‌نبۆڵ.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، مانگی داهاتوو سه‌ردانی سعوودیه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و سعوودیه به‌هۆی كوژرانی خاشقچی له 2ـی تشرینی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری 2018 تێكچوو.
جه‌مال خاشقچی یه‌كێك بوو له‌و رۆژنامه‌نووسه نزیكانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سعوودیه، دواتر كه‌وته ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته، بۆیه به دڕندانه‌ترین شێواز له كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبۆڵ له‌سه‌ر ده‌ستی تیمێكی تایبه‌ت كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه پارچه كرا و محه‌مه‌د كوڕی سه‌لمانیش به‌و رووداوه تۆمه‌تبار كرا.
دوای كووشتنی خاشقچی، ئه‌ردۆغان سه‌ركۆنه‌ی به‌رپرسانی باڵای سعوودیه‌ی كرد، به‌ڵام ناوی جێنشینی ئه‌و وڵاته‌ی نه‌هێنا.
به‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نقه‌ره، ریاز به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كه‌وته فشارخستنه سه‌ر ئابووری توركیا، داوای له هاووڵاتیان كرد كه‌ره‌سته‌ی توركی به‌كار نه‌هێنن و سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ش نه‌كه‌ن، جیا له‌وه‌ی توركه‌كانیش گله‌یی دره‌نگ گه‌یشتنی كه‌ره‌سته‌كانیان له سعوودیه‌وه ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی دوو ساڵه توركیا هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودیه و میسر ئاسایی بكاته‌وه، له مانگی ئایاری رابردوو، مه‌ولوود چاوش ئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تووركیا بۆ یه‌كه‌مجار له دوای كوژرانی خاشقچی سه‌ردانی ریازی كرد.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ سعوودیه له پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی خراپی ئابووری توركیایه، ئه‌میش به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌یه به‌رامبه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه.
له مانگی تشرینی دووه‌می 2021 شێخ محه‌مه‌د زاید، جێنشینی ئیمارات به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره، ئه‌میش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووریی و بازرگانییه‌كانی هه‌ردوو وڵات، كه به ده‌یان ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس