روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركووك

K24 -كهركووك:
بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركووك رهتیكردهوه، ئهوان ناوی كهركووكیان گۆڕی بێت بۆ تائمیم و لهو بارهیهوه روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه.
له روونكردنهوهكهدا هاتووه: " بەهەمولایەكی ڕادەگەیەنین چاپكردنی كۆبۆنی بەنزین لەسەر بنەمای زانیارییەكانی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەكان تۆمار دەكرێن واتە بەشێك لەو كۆبۆنانەی بە التامیم تۆمار كراون ساڵنامەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كەركووك نوێ نەكردۆتەوەو تابلۆكانیان هێشتا بە التامیم نوسراون بۆیە ناتوانین دەستكاری سیستەم بكەین و ئەوبابەتە پەیوەندی بە ئێمەوەنییە".
دهقی روونكردنهوهكه
بەشێك لە میدیا و پەیج و بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بابەتێكیان وروژاندووە كە گوایە لە كۆبۆنی نوێی بەنزین لە بری ناوی كەركووك التامیم بەكاهێنراوە و بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئێمەیان بەوبابەتە تۆمەتبار كردووە ، بەهەمولایەكی ڕادەگەیەنین چاپكردنی كۆبۆنی بەنزین لەسەر بنەمای زانیارییەكانی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەكان تۆمار دەكرێن واتە بەشێك لەو كۆبۆنانەی بە التامیم تۆمار كراون ساڵنامەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كەركووك نوێ نەكردۆتەوەو تابلۆكانیان هێشتا بە التامیم نوسراون بۆیە ناتوانین دەستكاری سیستەم بكەین و ئەوبابەتە پەیوەندی بە ئێمەوەنییە
داواش لە ڕۆژنامەنوسان و پەیج و ماڵپەڕە فەرمییەكان دەكەین وردبین بن لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەكانیان و دووربكەونەوە لە هەواڵی بێ بنەماو هەڵبەستنی تۆمەت
ئێمە لە بەڕێوبەرایەتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركووك بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی هاوڵاتیانی خۆشەویست بەگشت پێكهاتەكانەوە بەبێ جیاوازی
كاركردنی ئێمەش لەچوارچێوەی ڕێنماییەكانی وەزارەت و حكومەتە كە پشت بە یاساو دەستور دەبەستێت