به‌ندكراوێكی فه‌له‌ستینی دوای 141 رۆژ مانگرتن ئازاد ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
زیندانیكراوێكی فه‌له‌ستینی له گرتووخانه‌یه‌كی ئیسرائیل ماوه‌ی 141 رۆژ مانی له خواردن گرتووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌بێ دادگاییكردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئیسرائیلی زیندانی كرا.
زیندانیكراوه‌كه ناوی "ئه‌بو هواش"ـه، ته‌مه‌نی 40 ساڵه، خێزانداره و باوكی 5 منداڵه، له (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)ـه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ربازییه‌وه ده‌ستگیركراوه، به‌ناوی ده‌ستبه‌رسه‌ركردنی ئیداری له گرتووخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته زیندانی كراوه.
ده‌ستبه‌رسه‌ركردنی ئیداری، بریتییه له ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی هه‌ر كه‌سێك بۆ ماوه‌ی 6 مانگ، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌شیان هه‌یه، به‌رده‌وام ماوه‌ی زیندانیكردنه‌كه درێژ بكه‌نه‌وه.
خالید مه‌حاجنه، پارێزه‌ری ده‌سته‌ی كاروباری دیله‌كان رایگه‌یاند، ئه‌بو هه‌واش بڕیاری مانگرتنه‌كه‌ی شكاند، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ئیسرائیل بڕیاری داوه له (26ی شوبات/ فێربرایه‌ر)ی داهاتوو ئازادی بكات.
شاهد.. أول فيديو للأسير الفلسطيني أبو هواش بعد فك إضراب الجوع وإطلاق سراحه في شباط pic.twitter.com/QrTYCY55yq
— خالد عزيز (@Khalidaziz000) January 4, 2022