له سلێمانی شه‌ڵته‌رێك بۆ سه‌گ و ئاژه‌ڵی بێلانه كرایه‌وه
K24-هه‌ولێر
كاروان ره‌حمان
رۆژی 10/1/ 2022، له نزیك بازگه‌ی عه‌ربه‌ت سلێمانی، شه‌ڵته‌رێك بۆ سه‌گ و ئاژه‌ڵانی بێلانه كرایه‌وه، زه‌ویه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی دابینكرا، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی شاره‌وانی و ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی له رێوره‌سمێكدا شه‌ڵته‌ره‌كه كرایه‌وه.
شه‌ڵته‌ره كه به‌مه‌به‌ستی پاراستن و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌گی بێلانه كرایه‌وه، زۆرجار ئازار ده‌دران، یان به ئۆتۆمبێل لێیان ده‌درا، ده‌بونه سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشی بۆ گیانی هاوڵاتیان.
بنكۆڵ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی بنكۆڵكار كاروان ره‌حمان ئاماده و پێشكه‌ش ده‌كرێت، دوو به‌رنامه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دورست كردبوو، له‌وه‌ی یه‌كه‌میان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌بڕی 25 ملیۆن دینار، گه‌یندرایه شه‌ڵته‌ره‌كه‌ی فریشه نه‌جات، له دووه‌میاندا و به‌هاوكاری ده‌سته‌ی ژینگه و ئاژه‌ڵدۆستان هۆكار بوون بۆ كردنه‌وه‌ی شه‌ڵته‌ره‌كه‌ی رێگای عه‌ربه‌ت سلێمانی.