مووسڵ.. ژنێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خواردنی ئاماده‌كراو بۆ خه‌ڵك ده‌گوازێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ژنێك له شاری مووسڵ رۆژانه به دیلیڤه‌ری "گواستنه‌وه‌ی خواردن" بژێوی خۆی و منداڵه‌كانی دابین ده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌و كاره‌ی ره‌خنه‌ی لێگیراوه، به‌ڵام ئه‌و ژنه ده‌ڵێت، ره‌خنه‌كان ساردم ناكه‌نه‌وه و زیاتر هانم ده‌ده‌ن له كاری خۆم به‌رده‌وام بم.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "عه‌ره‌بیه"، مه‌كارم هیشام، (ته‌مه‌ن 47 ساڵ)، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2004 هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه كوژرا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ بژێوی خۆی و منداڵه‌كانی ده‌ستی به‌كاركردن كردووه.

مه‌كارم ده‌ڵێت منداڵه‌كانم بچووكن، كوڕه بچووكه‌كه‌م باوكی خۆی نه‌بینیوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 2 مانگ دوای كوژرانی باوكی له‌دایكبووه، خۆم بژێویم بۆ دوو كوڕه‌كه‌م په‌یداكردووه.
مه‌كارم، كه له مووسڵ به "دایكه دیلیڤه‌ری" ناسراوه، بڕیاری داوه ئه‌و ئه‌زموونه تاقیبكاته‌وه و ببێته یه‌كه‌م ژن، كه كاری دلیڤه‌ری خواردن بكات، رۆژانه خواردنی ئاماده‌كراو ده‌گوازێته‌وه، ماوه‌ی 2 ساڵه ئه‌و كاره ده‌كات، ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتنی خۆی به‌سه‌ر ژیاندا بسه‌لمێنێت.