ئه‌مشه‌و به‌فر له‌ سه‌نته‌ری ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌بارێت

"پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌"
به‌فربارین له‌ سلێمانی
به‌فربارین له‌ سلێمانی

K24- هه‌ولێر:

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ى زانیارییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان،  پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانى هه‌رێم هه‌ورى ته‌واوبێت، له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌ بارانى پچڕ پچڕ له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان، له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كانیش به‌فربارين به‌رده‌وام ده‌بێت.

كه‌شناسی راشیگه‌یاند،  ئه‌گه‌ر هه‌يه‌ له‌ دواى نيوه‌ شه‌و به‌فر له‌ سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ببارێت.

كه‌شناسی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، سبه‌ى هه‌ينى 28ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 ئاسمانى نيمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی، به‌فر بارين له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت تا نيوه‌ شه‌وی هه‌ينى و پله‌كانى گه‌رما 3-5 پله‌ نزم ده‌بنه‌وه‌ و ته‌م له‌هه‌ندێ ناوچه‌ دروست ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێرى رابردووى هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌، به‌مشێوه‌ن:

هه‌ولێر 6.0 ملم

شه‌مامك 0.7 ملم

پيرمام 10.7 ملم

سلێمانى 6.2 ملم

چه‌مچه‌ماڵ 1.8 ملم

دهۆك 12.3 ملم

زاخۆ 4.2 ملم

ئاكرێ 9 ملم

بارزان 0.6 ملم

بازيان 5.0 ملم

ده‌ربه‌نديخان 0.6 ملم

دوكان 1.2 ملم

هه‌ڵه‌بجه‌ 0.2 ملم

خه‌بات 1.0 ملم

مه‌يدان 0.4 ملم

سۆران 12.4 ملم

پێنجوێن 0.2 ملم

ماوه‌ت 7.8 ملم

قه‌ڵأدزێ 8.6ملم

سمێلان 10.8 ملم

مێرگه‌سور 1.8 ملم

سيده‌كان 3.0 ملم

چۆمان 2.4 ملم

كه‌ركووك دڵۆپ دڵۆپ