شیوه‌نی كه‌سوكاریان ببینه
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ته‌رمی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه‌ی كورد گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ هه‌ولێر، كه له ده‌ریای ئیجه به هۆی نوقوم بوونی یه‌خته‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
په‌نابه‌ران، بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا فریوی قاچاخچییه‌كان ده‌خۆن و له كه‌شی ساردی زستاندا، به بێ گوێدان به هه‌ڵكشانی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریای و مه‌ترسییه‌كانی رێگه، خۆیان له ئاوی ده‌ریا ده‌ده‌ن و به‌و هۆیه‌وه ساڵانه سه‌دان په‌نابه‌ر له رێی گه‌یشتنیان بۆ ئه‌وروپا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.