بە وێنە.. ببینە بەهێزترین منداڵی جیهان چۆن گۆڕاوە

دوای 6 ساڵ لە بەدەستهێنانی نازناوەکە
جەیک، خاوەنی نازناوی بەهێزترین منداڵی جیهان
جەیک، خاوەنی نازناوی بەهێزترین منداڵی جیهان

K24 - هەولێر:

منداڵێكی بەریتانی بە ناوی " Jake Schellenschlager" کە خولیای راهێنانی وەرزشی و یاری بەرزکردنەوەی قورسایی هەبوو، لە تەمەنی 14 ساڵیدا نازناوی بەهێزترین منداڵی جیهانی پێدرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "دەیلی ستار"، جەیک لە تەمەنی 12 ساڵیدا بە باوکی وتووە دەیەوێت ببێتە بەهێزترین منداڵ لە جیهاندا، داوتر لە تەمەنی 14 ساڵیدا لە پاڵەوانێتی Powerlifting Bench Press لە ویلایەتی پێنسلڤێنیا، بە بەرزکردنەوەی 136 کیلۆگرام قورسایی، ژمارەی پێوانەیی شکاند و نازاناوی بەهێزترین منداڵی جیهانی وەرگرت.

جەیک دوای 6 ساڵ لە بەدەستهێنانی نازناوەکەی، رووخساری گۆڕاوە، بەڵام ماسولکەکانی وەک خۆیان بە بەهێزی ماونەتەوە.

رۆژنامەکە باسی لەوەش کرد، جەیک لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕەوە ئاگادار کراوەتەوە لە زیان و کاریگەریەکانی ئەنجامدانی راهێنانی لەش جوانی و بەرزکردنەوەی قورسایی لە تەمەنێکی هێندە کەمدا، بەڵام ئەو سوور بووە لەسەر ئامانجەکەی و هێشتا بەردەوامە لە چوون بۆ هۆڵەکانی راهێنان.

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Official Jake Schellenschlager (@jakesfitnesslife)

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Official Jake Schellenschlager (@jakesfitnesslife)

H.H