چۆن له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی دوای كۆرۆنا رزگاربین؟
K24 - هه‌ولێر:
تووشبووانی كۆرۆنا پێویستیان به 3 هه‌فته هه‌یه تا به ته‌واوه‌تی چاكده‌بنه‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان تێبینی ئه‌وه كراوه، هه‌ندێك له تووشبووان تا ماوه‌یه‌كی درێژتر ماندووبوون و ماكه‌كانی كۆرۆنایان به‌سه‌ره‌وه ده‌مێنێته‌وه، به تایبه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و گورچیله و سییه‌كان درووست ده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "Boldsky"، په‌تای كۆرۆنا هه‌ستكردن به ماندووبوون و لاوازی جه‌سته لای تووشبووان جێده‌هێڵێت، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌و لاوازییه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ده‌بێته هۆی درووستكردنی كێشه‌ی دیكه، كه 3 هۆكاری هه‌یه، ئه‌وانیش كه‌می خۆراك، هه‌ڵگری ڤایرۆسی و ماندووبوونی زۆر.
چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده
بۆ ئه‌وه‌ی له كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی كۆرۆنا دوای چاكبوونه‌وه به‌دووربین، پێویسته نه‌خۆشه‌كان گرنگی به جه‌سته‌ی خۆیان بده‌ن و زیاتر په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌وه:
1- رێكخستنی خۆراك
به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی پسپۆڕان، پێویسته به‌ره به‌ره نه‌خۆشانی كۆرۆنا خواردنی زیاتر بخۆن، به‌ڵام خۆراكی سووك و گه‌رم، كه چه‌وری پێویستیی تێدابێت، كه كۆئه‌ندامی هه‌رس به ته‌واوه‌تی ئاماده‌ده‌بێته‌وه.
پسپۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن له خۆراكه‌كاندا پرۆتینی زیاتر وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پشتیوانیی جه‌سته، كه له خۆراكه‌كانی وه‌ك نیسك و پاقله و گه‌نم و هێلكه و ماسی و په‌له‌وه‌ره‌كان هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، دوای چاكبوونه‌وه له كۆرۆنا پێویسته جه‌سته به شێداری بمێنێته‌وه، چونكه ئاوی زیاتر، ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی سووده خۆراكییه‌كان له جه‌سته و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌سته له رێگه‌ی ئاره‌قكردنه‌وه له مادده ژه‌هراوییه‌كان پاكده‌بێته‌وه.
2- راهێنانه وه‌رزشییه‌كان
پسپۆڕان جه‌خت له گرنگی په‌یڕه‌وكردنی وه‌رزشكردنی رۆژانه ده‌كه‌نه‌وه، ره‌نگه له كاتی ئه‌نجامدانی وه‌رزش هه‌ست به هه‌ندێك ئازاری جه‌سته بكه‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌ست و به ماندووبوون و لاوازی ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویسته له وه‌رزشكردن به‌رده‌وام بن، ده‌كرێت وه‌رزشه ساده‌كانی راكردن و یۆگا و به‌هێزكردنی جه‌سته ئه‌نجام بده‌ن.
به په‌یڕه‌وكردنی یۆگا، تووشبووانی كۆرۆنا هه‌ست ده‌كه‌ن به خێرایی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانیان له‌سه‌ر نامێنێت، كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به‌هێزده‌بنه‌وه و به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات و هه‌ستكردن به ماندووبوون كه‌مده‌بێته‌وه. وه‌رزشكردن له رێگه‌ی رۆیشتن و راكردن یارمه‌تیده‌ری توانای به‌رگه‌گرتن ده‌بێت.
3- وه‌رگرتنی ڤیتامین (C) به هاوسه‌نگی
ڤیتامین (C) رۆڵێكی كاریگه‌ر و زیندووی هه‌یه بۆ چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌ڵام پسپۆڕان ده‌ڵێن نابێت و ئه‌و ڤیتامینه و خۆراكه ترشه‌كان زیاده‌ڕو‌ی تێدابكرێت، تا به‌رگری جه‌سته ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی سرووشتی خۆی.
4- وه‌رگرتنی پشووی پێویست
پێویسته خه‌وێكی ئارام بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌سته‌به‌ر بكرێت، كاته‌كه‌ی رێكبخرێت و واده‌ی ئاسایی‌دا بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش راهێنانی هه‌ناسه‌دانی قووڵ ئه‌نجام بدرێت، كه ئه‌مه باشترین شێوه‌ی ئارامكردنه‌وه‌ی مێشكه دوای تووشبوون به كۆرۆنا.
5- وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان
جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكه‌ی مه‌ترسیداره بۆ تووشبووانی كۆرۆنا، جگه له‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان شوێنه‌واری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر جه‌سته به‌جێده‌هێڵێت و توانای جه‌سته بۆ چاكبوونه‌وه لاواز ده‌كات.