وەزارەتی کاروباری شەهیدان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

"سەرجەم خوێندکار و قوتابیانی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو ده‌گرێته‌وه‌"
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، داوا له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان ئه‌وانه‌ی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌خوێنن، سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بكه‌ن.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

ئاگاداری سەرجەم خوێندکار و قوتابیانی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی (خۆی یان یەکێک لە منداڵەکانی) لە ناو هەرێمی كوردستان لە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان دەخوێنن، بەپێی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیکراو و گیراوی سیاسی، سوودمەند دەبن بۆ ساڵانی خوێندنی (2019-2020) بەرەو خوار.

ئەوانەی مامەڵەیان نەکردووە یان نەیانهێناوە لە ماوەی (15) رۆژ لە رۆژی یەکشەممەوه‌ لە رێکەوتى ( 13 / 2  / 2022)  تاکو 28 / 2 / 2022، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان لە (هەولێر- سلێمانی- دهۆک) و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسیەکان و بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى کەرکووک بکەن بۆ کارى پێویست.

بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرس دەبن و مافی داواکردنیان نامێنێ.

لەگەڵ ڕێزدا