"نرخی نه‌وت ده‌گاته 120 دۆلار"
K24- هه‌ولێر:
ده‌یڤید روش، شرۆڤه‌كار و ستراتیژكار له بواری وه‌به‌رهێنان هۆشداری ئه‌وه ده‌دات، كه له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی تایبه‌ت به قه‌یرانی ئۆكرانیا، نرخی نه‌وت بۆ ئاستی 120 دۆلار بۆ هه‌ر به‌ریمیلێك به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌و شرۆڤه‌كاره دووپاتیكرده‌وه، باوه‌ڕنه‌بوون به جوگرافیای سیاسی "مۆته‌كه‌یه" و ده‌كرێت باڵ به‌سه‌ر دۆخی بازاڕه‌كانی جیهاندا بكێشێت.
روش گوتی: له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی ململانێی سه‌ربازی و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر مۆسكۆدا، ده‌كرێت كۆسپ بۆ هه‌نارده نه‌وتییه‌كانی رووسیا دروست بكات، به‌مه‌ش نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌یه‌كی نائاسایی به‌رزده‌بێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت هه‌ر به‌رمیلێك سنووری 120 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بڕ بكات.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا نرخی خامی برێنت له 80 دۆلاره‌وه بۆ 91.5 دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. له‌كاتێكیشدا رووسیا به دیارترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهان داده‌نرێت، له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر هۆكارێك كه كۆسپ بخاته به‌رده‌م ره‌وتی گواستنه‌وه و هه‌نارده‌كردنی ئه‌و وڵاته، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان ده‌بێت و نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی تۆقێنه‌ر به‌رز ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: "لینتا رۆ"
H.B