له‌ سلێمانی ژنێك كوژرا

هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌قه‌ی لێكردووه‌ و دواتر فیشه‌كێكی به‌ خۆیه‌وه‌ ناوه‌
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی پیاوێك هاوسه‌ری خۆی كوشتووه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ "كوردستان24"، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، پیاوێكی ته‌مه‌ن (32) ساڵ، له‌ گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی، دوای ده‌مه‌قاڵێی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی فیشه‌كێكی پێوه‌ ناوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، بكوژه‌كه‌، دواتر فیشه‌كێكی به‌ سه‌ری خۆیه‌وه‌ ناوه‌، به‌ڵام گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار.

ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه‌، دایكی منداڵێكی بچووكه‌ و به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی لێكراوه‌.

پۆلیس په‌ڕاوی بۆ رووداوه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌ و ته‌رمی ژنه‌كه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری.