بۆ یەکەمجار لە عێراق.. شوێنێکی جیاواز تایبەت بە کچان دەکرێتەوە

سەنتەرێکی تایبەت بە کچان لە عێراق دەکرێتەوە
گەیم سەنتەرێكی تایبەت بە کچان
گەیم سەنتەرێكی تایبەت بە کچان

K24 - هەولێر:

بۆ یەکەمجار گەیم سەنتەرێکی جیاواز لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکرێتەوە و تایبەت دەبێت بەو کچانەی هەواداری یاریە ئەلکترۆنییەکانن.

پەیجی فەرمی کافێ و گەیم سەنتەری Cooldown Cyber Cafe لە شاری بەغدا نووسیویەتی "شانازی دەکەین بەوەی یەکەم هۆڵی یاری بین کە ژینگەیەکی گونجاو بۆ مێینەکان دابین بکەین."

بەهۆی ئەوەی زیاتر کوڕان و پیاوان سەردانی هۆڵ و سەنتەرەکانی یاریە ئەلکترۆنیەکان دەکەن، تا ئێستا لە پارێزگاکانی عێراقدا شوێنێکی گونجاو نەبووە کە تایبەت بێت بە کچان و ژنان.

بەڕێوبەرانی گەیم سەنتەرەکە ئاماژەیان بەوەدا، جگە لە کچان رێگە کوڕانیش دەدرێت کە بێنە گەیم سەنتەرەکە بەڵام لەپێناو پاراستنی ئارامی شوێنەکە رێگە بە منداڵان نادرێت بچنە ژوورەوە، هەروەها کارمەندی تایبەت بە پاراستنی ئارامی شوێنەکە دابین دەکرێت.

H.H