راهێنهری ناپۆلی به ناوهێنانی ماڕادۆنا بارسێلۆنا دهترسێنێت؟
بارسێلۆنا لە پێناو بەدەستهێنانی بلیتی قۆناخی شازدەی یۆرۆپالیگ، ئەمجارەیان لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی پاڵەوانتییەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ناپۆلی ئیتاڵی دەبێتەوە، هەردوو یانە لە یاری چوون بە گۆڵێک بەرامبەربوون و براوەی ئەم یارییە بە هەر ئەنجامێک بێت بۆ قۆناخی داهاتوو سەردەکەوێت.
بارسێلۆنا دوای بەرامبەربوونەکەی لە یاری چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی یۆرۆپالیگ، ئەمجارەیان لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ناپۆلی دەبێتەوە.
بارسێلۆنا ئەم هەفتەیە توانی بە ئەنجامێکی گەورە لە یاری گەڕی 25ـی لالیگا لە ڤالێنسیا بباتەوە، بلاوگرانا پێنج یاری رابردووی لەسەر یەک تووشی دۆڕان نەبووە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتییەکان، دوایینجار ئەو یانەیە کە زۆرترین یاری لەسەر یەک نەدۆڕاندبێت، هەر ئەم وەرزە بووە.
دوای گۆڕینی یاسای گۆڵ لە دەرەوەی یاریگا، ئەرکی بارسێلۆنا بۆ ئەم یارییە ئاسانتر بووە، چونکە هەردوو یانە تەنها بە بردنەوە لە یارییەکە دەتوانن بلیتی قۆناخی داهاتوو بەدەست بێنن.
چاڤی: تاقیكردنهوهیهكی قورس چاوهڕێمان دهكات
چاڤی هێرناندێز راهێنهری یانهی بارسێلۆنا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا له بارهی رووبهڕبوونهوهی ناپۆلی رایگهیاند كه بۆ ئهوان سبهی تاقیكردنهوهیهكی سهخته و به پهرۆشهوه چاوهڕێی ئهو یارییه دهكهن، گوتیشی: دهبێت کۆنترۆڵی تۆپ بکەین، هەرچەندە ئەرکمان قورسه، چونکە ناپۆلی لە یاریگای خۆی تیپێکی باشە، هەموو یارییەک بۆ ئێمە وەکو یاری کۆتایی وایە، بۆیە دەبێت لە هەموو یارییەکان براوە بین. یاریکردن لە یاریگای مارادۆنا بۆ ئێمە شانازی و دەستکەوتە، ئەو وەکو رابەرێکی راستەقینە بوو هەمووان، ئەگەر مێسی نەبووایە، ئەوکات قسەمان لەسەر ئەوە دەبوو کە مارادۆنا باشترینی مێژووە ''.
پێش یارییەکە چاڤی هێرناندێز لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتەکانی بڵاوکردەوە، بۆ ئەم یارییەش هاوشێوەی یاری چوون لە توانای چەندین یاریزانی بێ بەش دەبێت، لەوانەش مێمفیس دیپای، ئانسۆ فاتی، سێرخی رۆبێرتۆ، ساموئێل ئۆمتیتی، سێرجی رۆبێرتۆ و کلێمێنت لێنگلێت هەموویان پێکانیان هەیە و لەم یارییە دادەبرێن.
دوایینجار كه ناپۆلی و بارسێلۆنا رووبهڕووی یهكتربوونهتهوه؟
ناپۆلی دوایینجار کە لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەیەکی ئیسپانی بووبێتەوە، دوو ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر بارسێلۆنا بوو لە یاریگای خۆی، ئەوکات هەردوو یانە لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری بوونەوە، هەردوو یانە یەکسانبوون.
یانە ئیتاڵیەکە دوایینجار کە قۆناخی شازدەی پاڵەوانتییە ئەوروپیەکانی تێپەڕاندبێت، وەرزی 2018 بۆ 2019 لە یۆرۆپالیگ بوو، ئەو یانەیە لەو کاتەوە له هیچ پاڵهوانێتییهكی ئهورووپا نهیتوانیوه ئەم قۆناخە تێپەڕێنێت.
سپالێتی: بهرامبهر بارسێلۆنا روحی ماڕادۆنا لهگهڵمان دهبێت
لوسیانۆ سپالێتی راهێنهری یانهی ناپۆلی له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی دا پێش یارییهكهی سبهی بهرامبهر بارسێلۆنا جهختی لهوه كردهوه كه رۆیشتنی مێسی كاریگهری لهسهر بارسێلۆنا دروست كردووه، دهشڵێت: بەڵام ئەوان هەمان یانەن و تیپێکی باش و بەهێزیان هەیە، ئەوان خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی بە توانان کە هەر یەکەیان لە پێگهی خۆیان باشترین ئاست پێشکەش دەکات. دڵنیام لەم یارییەدا خودا و هەروەها روحی مارادۆنا لەگەڵ ئێمەن و پاڵپشتی ئێمە دەکەن ''.
ئامارهكانی ئهم دواییهی ناپۆلی ترسناكه
ناپۆلی لە دوایین شەش یاری خۆی هیچ دۆڕانێکی نەبوو، بەڵام لە هەمان کاتدا تەنها دوو بردنەوەیان هەبووە، هەروەها یانەکەی باشووری ئیتاڵیا لە دوایین 10 یاری لە یاریگای خۆی لە سەرجەم خوڵ وپاڵەوانتیەکان، چوار یاری دۆڕاندووە و تەنها لە سێ یاری براوە بووە.
لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری یانە ئیتاڵیەکە بۆ ئەم یارییەش بەهۆی پێکان لە تواناکانی هێرڤینگ لۆزانۆی مەکسیکی بێبەش دەبێت، هەروەها هەر یەکە لە ستانیسلاڤ لۆبوتکا و ئاندرێ زامبۆش بەشداری یارییەکە ناکەن.