بایدن: پووتن باجێكی قورس ده‌دات به‌رامبه‌ر داگیركردنی ئۆكرانیا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كه‌م وتاری (Union address) له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ڤلادیمێر پوتن باجێكی قورس ده‌دات به‌رامبه‌ر داگیركردنی ئۆكرانیا و پوتن-یشی به دیكتاتۆر له‌قه‌ڵه‌مدا.
بایدن شه‌وی (1ی ئادار/ مارسی 2022) له‌وتاره‌كه‌یدا گوتی: پێش شه‌ش رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا هه‌وڵیدا جیهانی ئازادی له‌ق بكات، پێیوابوو به هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌توانێت جیهان ملكه‌چی خۆی بكات، به‌ڵام حسباته‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ هه‌ڵه‌ی تێدابوو.
بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پوتن پێیوابوو ده‌توانێت ئۆكرانیا به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رێت و جیهانیش به‌دوایدا، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه تووشی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بووه‌وه، كه هه‌رگیز چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد خه‌ڵكی ئۆكرانیا ئاوا رووبه‌ڕووی بوه‌ستن. گوتیشی: پوتن گه‌مارۆی كیێڤ-ی داوه به زریپۆش و تانك، به‌ڵام ئه‌و دڵ و رۆحی ئۆكرانییه‌كانی كرد به یه‌ك.
بایدن ئاماژه‌ی به قاره‌مانێتی خه‌ڵكی ئۆكرانیا دا و له‌ناو هۆڵی كۆنگرێسدا ئۆكسانا ماركارۆڤا، باڵیۆزی ئۆكرانیا له واشنتنی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، كه له‌لایه‌ن خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكاوه بانگهێشت كرابوو.
له نمایشێكی بێوێنه‌ی یه‌كگرتووی نێوان هه‌ردوو حزب (كۆماریی و دیموكراته‌كان) به‌شی زۆری ئه‌ندامانی كۆنگرێس ئاڵای ئۆكرانیا به شانیانه‌وه بوو یان ئاڵای شین و زه‌ردی ئۆكرانیایان به‌ده‌سته‌وه بوو، ژماره‌یه‌كیشیان قردێله‌ی زه‌رد و شین-یان له یه‌خه‌یان دابوو وه‌ك ئاماژه‌ی پاڵپشتی بۆ خه‌ڵكی ئۆكرانیا، بایدن وتیشی: "پوتن دیكتاتۆره".
ئه‌و له وتاره‌كه‌یدا خه‌ڵكی ئۆكرانیا و سه‌رۆكی ئۆكرانیای به سه‌رچاوه‌ی ئیلهام به‌خشتی ئازایه‌تی وه‌سفكرد. به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئێستا پوتن له هه‌موو كات ته‌نیاتره".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، كه شه‌ڕ له نێوان دیموكراتیه‌ت و دیكتاتۆریه‌تدایه، گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا ناچێته ململانێ له‌گه‌ڵ رووسیا له‌ناو خاكی ئۆكرانیا به‌ڵام هه‌موو هاوكارییه‌كی سه‌ربازی و دارایی ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی".
سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه له ئه‌وروپا رووی چه‌كه‌كان روویان له یه‌كتركردووه به‌هۆی جیاوازی سیاسی نێوانیان، بایدن له رێگه‌ی یه‌كه‌م وتاری فه‌رمی (Union address) ه‌وه ده‌یه‌وێت باوه‌ڕ به ئه‌مه‌ریكییه‌كان بهێنێت، كه ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات و توانراوه كۆنترۆڵی په‌تای كۆرۆناش بكرێت و ئابووری ئه‌مه‌ریكا ببوژێته‌وه.