ئه‌م چوار ده‌وڵه‌ته پشتیوانی رووسیان
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له تویتێكدا سوپاسی ئه‌و 141 وڵاته‌ی كرد، كه دوێنێ 2ی ئایار (مارسی 2022) له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژی داگیركاریی رووسیا ده‌نگیاندا و داوای ده‌ستبه‌جێ كشانه‌وه‌ی رووسیا-یان كرد له ئۆكرانیا.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی گه‌لان-ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌دوای 2 رۆژ تاوتوێكردنی ئه‌ندامه‌كانی سه‌باره‌ت به بڕیاری ئیدانه‌كردنی هێرشی سه‌ربازی و داگیركاری رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، دوێنێ 2ی ئایار به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه ده‌كه‌ن و داواشی كرد ده‌ستبه‌جێ رووسیا له خاكی ئۆكرانیا بكشێته‌وه.
له‌دوای ده‌نگدانه‌كه كه 141 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 5 ده‌نگی نه‌خێر بوو، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له تویتێكدا به زمانی ئۆكرانی و ئینگلیزی، نووسیویه‌تی: "پێشوازی له‌و ده‌نگدانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) ده‌كه‌م كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانیی ئیدانه‌كردنی هێرشی سه‌ر ئۆكرانیایان كرد له‌لایه‌ن رووسیاوه و دا‌واشیان كرد، هێرشی سه‌ربازی بوه‌ستێنرێت و ده‌ستبه‌جێ رووسیا له ئۆكرانیا بچێته ده‌ره‌وه".
زیلینسكی ده‌شڵێت: "پێزانینم هه‌یه بۆ هه‌موان، هه‌موو ده‌وڵه‌تێك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌مان ده‌نگیانداوه، چونكه لایه‌نی راستیان هه‌ڵبژاردووه له بابه‌ته‌كه‌دا".
هه‌روه‌ها زیلینسكی نووسیویه‌تی: "ئه‌نجامی ده‌نگدان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وا ده‌ره‌كه‌وێت له‌وپه‌ڕی باوه‌ڕه‌وه بێت و داڕێژه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كی جیهانی بێت دژی پوتن و جیهان له‌گه‌ڵماندایه و سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه".
له ده‌نگدانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌ری 180 ده‌وڵه‌ت ده‌نگیاندا 141 ده‌نگ به به‌ڵێ ده‌نگی دا به‌وه‌ی كه پرۆسه‌یه‌كی داگیركارییه و ئیدانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی رووسیایان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری 5 ده‌وڵه‌ت به نه‌خێر ده‌نگیاندا كه ئه‌وانیش (رووسیا، سووریا، ئه‌ریتریا، كۆریای باكوور و بێلاڕووس) بوون، هه‌رچی ئێران و چین-ه له‌و 34 ده‌وڵه‌ته بوون كه بێلایه‌نیان هه‌ڵبژارد، كه ئه‌وانیش: (چین، ئێران، عێراق، جه‌زائیر، ئه‌نگۆلا، ئه‌رمینیا، به‌نگلادیش، پۆلیڤیا، بۆروندای، كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، كۆنگۆ، كوبا، ئه‌لسلڤادۆر، هندستان، كازاخستان، قیرزغستان، لاوس، مه‌دغه‌شقه‌ر، مالی، مه‌نگۆلا، مۆزه‌مبیق، نامبیا، نیكاراگوا، پاكستان، سینیگال، ئه‌فریقای باشوور، سودان، باشووری سودان، سیریلانكا، ئۆگه‌ندا، زیمبابۆی، تاجیكستان، ڤێتنام و تانزانیا).
هه‌روه‌ها له به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز، دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ 2ی ئادار-ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان ده‌نگیان له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌كدا كه ئیدانه‌ی داگیركاری ئۆكرانیای كرد و ده‌ستبه‌جێ داوای كشانه‌وه‌ی رووسیا له ئۆكرانیای دراوسێی.
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رووسیایان تۆمه‌تباركرد به پێشێلكردنی مادده‌ی 2 له رێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه رێگه‌ده‌گرێت له هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتانی ئه‌ندام و به‌كارهێنانی هێز له قه‌یرانه‌كاندا.
له‌به‌رامبه‌ردا جه‌خت له رووسیا ده‌كاته‌وه كه به‌پێی یاسای 51 له رێكه‌وتننامه‌كه، رێوشوێنی یاسایی بگرێته‌به‌ر و مافی به‌رگریكردنی له‌خۆی هه‌یه.
له چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گه‌لاندا، زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئه‌فه‌ریقا هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپییه‌كاندا بوو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینی بوو كۆلۆمبیا به دروشمی (گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیمپراتۆریه‌ت ره‌تكرده‌كه‌ینه‌وه) به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی كرد، به دوایدا جامایكا، وتی: "هه‌موو ئۆكرانین".
هه‌روه‌ها ئه‌لبانیا به‌ترسه‌وه ئیدانه‌ی پرۆسه‌ی داگیركاریه‌كه‌ی رووسیای كرد و وتی: "له دوای ئۆكرانیا رووسیا شوێنی تر داگیرده‌كات".