ژمارهی كوژراوه مهدهنییهكانی بۆردومانی شاری چەرنیگیڤ گهیشته 47 كهس
K24 - ههولێر:
ژمارهی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی بەهۆی هێرشەکەی دوێنێی سوپای رووسیا بۆسەر شاری چەرنیگیڤی ئۆکرانیا کوژراون، گەیشتە 47 کەس.
پارێزگای چەرنیگیڤ راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، ئێوارەی دوێنێ سوپای رووسیا بۆردومانی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی کردووە و ژمارەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی بەهۆی ئەو بۆردومانەوە کوژراون گەیشتووەتە 47 کەس و 18 کەسیش بە برینداری لەژێر داروبەردی باڵهخانه رووخاوەکاندا رزگارکراون.
دوێنێ دەزگای خزمەتگوزاری دۆخی لەناکاوی ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستبووەڕوو، کە لەژێر داروبەردی باڵهخانه رووخاوهكاندا، تەرمی 33 کەسیان دەرهێناوە.