كێن ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆكی ئۆكرانیا-یان داوه؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دوێنێ میدیاكانی جیهان ئاشكرایان كرد، سه‌ركرده ته‌مه‌ن 44 ساڵه‌كه‌ی ئۆكرانیا كه ماوه‌ی 2 هه‌فته‌یه به تیشێرتێكی سه‌وزی سه‌ربازییه‌وه رۆژانه ده‌ره‌كه‌وێت، هه‌فته‌ی پێشوو 3 جار له‌لایه‌ن رووسیاوه هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه بووه به ره‌مزی به‌رگریكردن له میلله‌تی ئۆكرانیا و رۆژانه به تیشێرتێكی سه‌وزی سه‌ربازییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌ركه‌وتنه‌كانی یان راسته‌وخۆ له رێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه كه له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه په‌خشی ده‌كات، یان له رێگه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسییه‌وه‌یه، له‌هه‌موو ده‌ركه‌وتنێكیشیدا وره‌ی خۆڕاگریی به رووخسارییه‌وه دیاره، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و جه‌نگه سایكۆلۆژییه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی رووسیادا ده‌یكات.
دوێنێ (4ی ئادار/ مارسی 2022) رۆژنامه‌ی "زه تایم ئۆف له‌نده‌ن" ئاشكرایكرد، كه هه‌فته‌ی پێشوو 3 پلانی تیرۆركردنی ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا شكستی پێهێنراوه، كه له‌لایه‌ن رووسیاوه پلانی بۆ داڕێژراوه.
پلانی تیرۆركردنی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌پێی رۆژنامه‌ی "زه تایم ئۆف له‌نده‌ن" له رێگه‌ی دوو گرووپه‌وه بووه، رۆژنامه‌كه ناوی دوو گرووپه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردووه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی تایمز-ی به‌ریتانی نووسیویه‌تی: گرووپی یه‌كه‌میان به‌ناوی "ڤاگنێر"، كه راسته‌وخۆ سه‌ر به كرملین-ه و ئه‌وی دیكه‌یشیان گرووپێكی هێزی تایبه‌تی چیچانی سه‌ر به ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ بوون.
گرووپی ڤاگنێر، گرووپێكی تایبه‌تی چه‌كداری سه‌رمایه‌دارێكی رووسییه به‌ناوی "یه‌ژگۆنی پریگۆژن" و په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ پوتن هه‌یه و به شێفه‌كه‌ی پوتن ناسراوه، چونكه خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی تایبه‌ته و خواردن بۆ پوتن دروستده‌كات.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی تایمز ئاشكرایكردووه، كه ئاشكراكردنی پلانی هه‌ردوو گرووپه‌كه‌ش له‌لایه‌ن گرووپێكی دژه- شه‌ڕی سه‌ر به ئاژانسی ئاسایشی فیدراڵیی رووسیا (FSB)ـه‌وه بووه و هه‌واڵه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا.
زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی رووسیاوه ئاشكرایكرد، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ڤلادیمێر پوتن، كوشتی ئه‌وه.
رۆژنامه‌ی تایمز باسی له‌وه‌كردووه كه گرووپی ڤاگنێر هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر تواناكانی هێزی ئۆكرانیا له‌كاتی جوڵه‌ی هێزه‌كانی رووسیا و به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاری پێیان.
ئۆلیكسی ریزینكۆڤ وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئاشكرایكرد، كه توانیویانه گرووپێكی چیچانی ده‌ستگیربكه‌ن، كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ئاسایشی فیدراڵیی رووسییه‌وه زانیاری‌یان پێدراوه، كه له نزیك كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیان، بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ئاشكرای بكات، كه هه‌وڵیان تیرۆركردنی زیلینسكی بووبێت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی ئه‌منی ئۆكرانیا له رێگه‌ی وتارێكی ته‌له‌فیزیۆنییه‌وه ئاشكرای كرد، كه له (27ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) گروپێكی چیچانی هه‌وڵیانداوه زیلینسكی تیرۆر بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه ده‌ستگیركراون.
زیلینسكی له ئێستادا بووه‌ته به‌هێزترین كه‌سێتی جیهان، ئه‌ویش له‌دوای پرۆسه‌ی داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه و به‌به‌رده‌وامیش ره‌تیده‌كاته‌وه كه كیێڤ جێبهێڵێت، وێرای ئه‌وه‌ی له چه‌ند لایه‌كه‌وه له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه گه‌مارۆ دراوه و رۆژ به‌ڕۆژیش هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر شاره‌كه سه‌خت و چڕتر ده‌بێته‌وه.
دوای دوو رۆژ له ده‌ستپێكی شه‌ڕ، ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی خسته‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئۆكرانیا، كه ئه‌گه‌ر هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات له‌سه‌ر ژیانی، ئه‌وا ئه‌وان ده‌توانن له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانییه‌وه بیگوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، به‌ڵام ئه‌و له‌وه‌ڵامدا وتی: "من پێویستم به هاوكاری و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نبیه نه‌ك گه‌شتكردن".
به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتۆن تایمز-یش، بڕیاره دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (5ی ئادار/ مارس) به‌كاتی ئۆكرانیا، ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران-ی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆیی سكرینه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زیلینسكی بكه‌ن، كه ئه‌مه یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانه له‌گه‌ڵ زیلینسكی له‌دوای پرۆسه‌ی داگیركاری رووسیاوه.
ئه‌م بانگهێشتكردنه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌كاتێكدایه، كه كۆنگرێس له به‌رنامه‌یدایه كه داوایه‌ك پێشكه‌شبكات به بڕی 10ملیار دۆلار بۆ هاوكاری مرۆیی و پێداویستی ئه‌منی ئۆكرانیا و پێده‌چێت هه‌فته‌ی ئاینده ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕن.