به‌رپرسێكی ئۆكرانیا: 3 هه‌زار سه‌ربازی خۆبه‌خشی ئه‌مه‌ریكی په‌یوه‌ندی به سوپای ئۆكرانیاوه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی، ده‌یان جه‌نگاوه‌ری پێشووی ئه‌مه‌ریكی، كه له عێراق و ئه‌فغانستان خزمه‌تیان كردووه، ئێستا په‌یوه‌ندییان به ئۆكرانیا كردووه، ده‌یان جه‌نگاوه‌ری دیكه‌ش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شت بۆ ئۆكرانیا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئۆكرانییه‌كان شه‌ڕی رووسیا بكه‌ن.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له زاری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، 1600 جه‌نگاوه‌ری ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌ن بچنه ئۆكرانیا، به‌رپرسێكی ئۆكرانیش ئاشكرای كردووه، كه 3 هه‌زار خۆبه‌خشی ئه‌مه‌ریكی به‌شداری له هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له ئۆكرانیا بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیكتۆر جه‌نگاوه‌رێكی ئه‌مه‌ریكییه، به‌و سیفه‌ته‌ی یه‌كێك بووه له تیمی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا و له عێراق خزمه‌تی كردووه، خانه‌نشین بووه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كاره مه‌ده‌نییه‌كه‌ی خۆی، مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێت، پێی وابووه، كه خزمه‌تی سه‌ربازی ته‌واو بووه، رۆژی هه‌ینی رابردوو له ئه‌ركێكدا وه‌كو خۆبه‌خش فڕۆكه‌یه‌كی لێخوڕیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره له ئۆكرانیا.
جانتایه‌كی پڕ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی پێبووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كێك و كڵاوی گولـله‌نه‌بڕ، سه‌ربازه‌كه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌كو خۆبه‌خشه‌كانی دیكه چووه‌ته چاوپێكه‌وتن، گوتیشی: "ئێستا ده‌توانم یارمه‌تی پێشكه‌ش بكه‌م".
هیكتۆر یه‌كێكه له‌و گرووپه خۆبه‌خشه ئه‌مه‌ریكییانه‌ی ده‌ڵێن ئاماده‌ن له جه‌نگی ئۆكرانیا به‌رامبه‌ر رووسیا خزمه‌ت بكه‌ن، كه له‌سه‌ر داواتنامه‌ی "ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی" سه‌رۆكی ئۆكرانیا، كه پێشتر گوتوویه‌تی به‌نیازن هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی درووست بكه‌ن، ده‌جه‌نگن.
دمیترۆ كولیبا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا روونیكرده‌وه، داوه‌تنامه‌مان بۆ ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه ناردووه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به‌یه‌كه‌وه شكستمان به هیله‌ر هێنا، شكست به پوتنیش ده‌هێنین".
له ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا گرووپی بچووك بچووك له جه‌نگاوه‌ره‌كانی پێشووی سه‌ربازی كۆبوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پاسپۆرت به‌ده‌ستبهێنن و به‌ره‌و ئۆكرانیا به‌ڕێبكه‌ون، زۆربه‌یان تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ن جه‌نگه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا یه‌كلابكه‌نه‌وه.
دوای هێرشه‌كه‌ی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، جه‌نگاوه‌رانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه، كه په‌یوه‌ندی به سوپای ئۆكرانیاوه بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ردوو رۆژنامه‌ی "Time" و "Military Times" هه‌نگاوه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنیان به سوپای ئۆكرانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش حكومه‌تی ئۆكرانیا رێنمایی بۆ كونسوڵخانه‌كانی ناردووه، بۆ چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به سوپای ئۆكرانیا وه‌كو خۆبه‌خش. خۆبه‌خشه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئێستا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی كونسوڵخانه‌كانن، كه به گوڕوتینه‌وه مامه‌ڵه‌كان رایی ده‌كه‌ن.