گومان ده‌كرێت دەیان خێزانی عێراقی لە ئۆكرانیا دەستبەسەر کرابن

حکومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی لە ئۆکرانیا دەکات
ژماره‌یه‌ك خێزانی ئۆكرانی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا.. فۆتۆ: Yuriy Dyachyshyn / AFP
ژماره‌یه‌ك خێزانی ئۆكرانی له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا.. فۆتۆ: Yuriy Dyachyshyn / AFP

K24 - هه‌ولێر:

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بە فەرمی و زانیاریی پشتڕاستکراو دڵنیا نەکراوینەتەوە لەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە ناوچەی سۆمی، لەلایەن چەکدارانی ئۆکرانی دەستبەسەرکرابن.

سەحاف ئەوەشی راگەیاند، وەزارەتەکەی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە کیێڤ و رەوەندی عێراقیی و کەسایەتییەکانەوە بەدواداچوون بۆ راستییەکان دەکەن، بۆ ئەمەش باڵیۆزخانە پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئۆکرانیاوە دەکەن.

شاری سومی، نزیك سنووری رووسیایە و دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بەهۆی هێرشەکانی سوپای رووسیاوە تاوکو ئێستا لەلایەن چەکدارە جوداخوازەکانی ئۆکرانیاوە گەمارۆ دراوە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش دەیان خێزانی عێراقی و سەدان خێزانی ئۆکرانی لەو شارەدا دەست بەسەرکراون.

شاری سومی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئۆكرانیا
شاری سومی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئۆكرانیا