هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توند له‌ رووسیاوه‌

رووسیا هۆشداری دەداتە وڵاتان
کەشتی ئاسمانی
کەشتی ئاسمانی

K24 - هەولێر:

رووسیا هۆشداری دەداتە وڵاتان و دەڵێت ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی سزا ئابووریەکانی سەر وڵاتەکەی ویستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی بکەوێتەوە خوارەوە.

دیمیتری رۆگۆزین، سەرۆکی ئاژانسی ئاسمانی "ڕۆسکۆسمۆس"ـی رووسی هۆشداری دەداتە وڵاتان لەوەی سزا ئابووریەکانی رۆژئاوا رەنگە ببێتەهۆی کەوتنەخوارەوەی وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی ISS.

بە گوێرەی قسەکانی دیمیتری، سزاکانی سەر رووسیا رەنگە کاری کەشتییە ڕووسیەکان تێک بدەن کە خزمەت بە وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەکەن، لە ئەنجامدا بەشی ڕووسی لە وێستگەکە، کە یارمەتی راستکردنەوەی خولگەیی دەدات بە تەواوی کار ناکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی پێکهاتەی وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی کە بارستاییەکەی 500 تۆن دەبێت "بکەوێتە ناو دەریا یان بۆ سەر زەوی".

وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی وێستگەیەکی ئاسمانی مۆدیولارە لە خولگەی نزمی زەویدایە. پڕۆژەیەکی هاوبەشی فرە نەتەوەیە کە پێنج ئاژانسی ئاسمانی بەشداری تێدا دەکات: ناسا، ڕۆسکۆسمۆس، جا ئێکس ئەی، ئی ئێس ئەی، و سی ئێس ئەی.

وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی
وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی

سەرچاوە: فرانس پرێس

H.H