یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی گەیشتە ئۆکرانیا

K24 - هه‌ولێر:
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی بەپەلە گەیەندرایە ئۆکرانیا، كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا و ئۆكرانیا پێداویستی پزیشكی و خۆراك گه‌یشتووه‌ته شوێنی مه‌به‌ست.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، کاروانێکی هاوکاریی مرۆیی گەیشتە شاری سومی باکووری خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، هاوکارییە مرۆییەکە نزیکەی 143 تۆنه بۆ 35 هەزار کەس لە شارەکە نێردراوه، کە هەریەك لە پێداویستی پزیشکی، ئاو و خۆراکی رۆژانەی لەخۆگرتووه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونیكرده‌وه، ناردنی کاروانی هاوکارییەکە لە ئەنجامی گفتوگۆ و هەماهەنگی هاوپەیمانانی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتی بەرگریی رووسیا و ئۆکرانیا توانراوە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بگەیەندرێتە شوێنی مەبەست.
سه‌رچاوه: aa