تەواوی منبج گەمارۆدراوە

هەزار و سەد کەس لە شارۆچکەی منبج هەڵاتوون

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی زانیارییەكان هێزەکانی سووریای دیموکرات زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە دەوروبەری منبج کۆنتڕۆڵکردووە.

دوای تێپەڕبوونی پانزە رۆژ بەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ سەر رێکخراوی داعش لە شارۆچکەی منبج لە باکووری سووریا، ئێستا تەواوی شارۆچکەکە گەمارۆدراوە و روبەری ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکەش بە هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دەوروبەری منبج مەزەندە دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لە هەفتەی رابردوودا هەزار و سەد کەس لە شارۆچکەی منبج هەڵاتوون.