"بێكهام ئه‌م 4 ئه‌ستێره‌یه بۆ خولی ئه‌مریكا ده‌گوازێته‌وه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنیئ ئیسپانیا د‌یڤید بێكهام ده‌یه‌وێت 4 یاریزان بۆ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا بگوازێته‌وه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ناوی لیۆنێل مێسی له‌و لیسته‌دا هاتووه كه پێشبینی كراوه بچنه خولی ئه‌مریكا.
پێگه‌ی كواترۆی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه، د‌یڤید بێكهام خاوه‌نی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز به‌یه‌كه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێـته‌وه، پلانیشی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی دوو یاریزانی ئێستای بارسێلۆنا سێرجیۆ بۆسكێتس و جۆردی ئالبا بگوازێته‌وه كه هه‌ر چوار یاریزانه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی به‌هێز له نێوانیاندایه.
داڤید بێكهام دوای ئه‌وه‌ی له 2013 له یانه‌ی پاریس سانجێرمان وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و ڕوویكرده كاری بازرگانی و ئێستا خاوه‌ن و سه‌رۆكی دوو یانه‌یه، ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا و ساڵفۆرد سیتی ئینگلیزی.