ئۆكرانیا به بڕی 1.5 ملیار دۆلار هاوكاری دهكرێت
K24 - ههولێر:
دهیڤید ماڵپاس، سەرۆکی بانکی جیھانی رایگهیاند، به بڕی 1.5 ملیار دۆلار پاکێجێکی نوێی ھاوکاری دارایی بۆ ئۆكرانیا ئاماده كراوه.
ماڵپاس، بهر له کۆبوونەوەی وەرزی بەھاری سندووقی نەختی نێودەوڵەتی (IMF) - بانکی جیھانی لە سکوڵی ئابووریی وارشۆ لە پۆڵەندا گوتارێکی بە ناوونیشانی "چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی گەشەسەندن، ئاسایش و سەقامگیری" پێشکەش کرد و هاوكارییهكانی بۆ ئۆكرانیا راگهیاند.
لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، بانکی جیھانی ھاوکار بووە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری ھەستیار لە ئۆکرانیا و ئاشكرای كرد، بانکی جیھانی بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی حکومەت پاکێجێکی بە بڕی 1.5 ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا ئامادەکردووە.
دێڤید ماڵپاس، جهختی لهوه كردهوه، بانکی جیھانی لە ساڵی 1944 لە دوای جەنگی دووەمی جیھانی بۆ سەرلەنوێ بونیاتنانی ئەورووپا دامەزرا. ھەروەکو ئەو کاتە ئهنجاممان دا، ئێستاش كه کاتی ھات، ئەوە سەرلەنوێ ئامادەین ھاوکاری ئۆکرانیا بکەینەوە.
سهرچاوه: aa