تاڵیبان رۆژەکانی هەفتە لەنێوان قوتابیانی کوڕ و کچدا دابەشدەکات

هۆڵێكی زانكۆ
هۆڵێكی زانكۆ

K24 – هه‌ولێر:

بزووتنەوەی تاڵیبان بڕیاری دا رۆژەکانی هەفتە لە نێوان قوتابیانی کوڕ و کچدا دابەشبکات.

کەناڵی ئاریانا نیوز بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئەفغانستان لەسەر بنەمای جیاوازی رەگەزی خوێندنی زانکۆ جیادەکرێتەوە و هەریەکەیان سێ رۆژیان بۆ دانراوە.

لە بڕیارەکەدا هاتووە، خوێندکارانی کچ  ۆژەکانی شەممە و دوو شەممە و چوارشەممە دەتوانن بچنە ناو پۆلەکانیان و وانەکانیان بخوێنن، رۆژەکانی یەک شەممە و سێشەممە و پێنجشەممەش تایبەتکراوە بە قوتابیانی كوڕ.

كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی كردووه‌، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی خوێندنی باڵای ئەفغانستان بڕیارەکەی بۆ هەموو زانکۆکان و دامەزراوە فێرکارییەکان ناردووە.