داوای "له‌سێداره‌دانی" بكوژه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری تاوانلێكراوهكانی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له سلێمانی كۆبوونه‌وه و داوایان كرد، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌له بكه‌ن له هێنانه‌دی دادوه‌ری و "له‌سێداره‌دانی" بكوژه‌كه.
رۆژی (2ی ئایار/ مایۆی 2022)، كه‌سێكی چه‌كداری سه‌ر به ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان، هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی هاووڵاتی "ئه‌حمه‌د حوسێن تۆفیق" له چه‌مچه‌ماڵ و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی گوله‌باران كردن.
دوای دوو رۆژ له تاوانه‌كه، بكوژه‌كه دهستگیرگرا و ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامدا، كه‌سوكاری تاوانلێكراوهكان كۆبوونه‌وه و داوایان كرد، بكوژه‌كه له شوێنی تاوانه‌كه‌یدا گوله‌باران بكرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د حوسێن تۆفیق، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خێزانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵكوژ كران، داوایكرد، بكوژه‌كه له‌سێداره بدرێت.
دواتر ده‌قی یادداشتی كه‌سوكاری تاوانلێكراوهكان خوێندرایه‌وه و تێیدا جه‌خت كرایه‌وه، كه ئه‌وان ته‌نیا "له‌سێداره‌دانی" بكوژه‌كه‌یان ده‌وێت.