ڤلادیمێر پوتن پەیامێك ئاراستەی گه‌لی ئۆکرانیا ده‌كات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن له جه‌ژنی سه‌ركه‌وتندا كه ساڵانه رۆژی 9ـی ئایار له یادی شكستپێهێنانی ئه‌ڵمانیای نازی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی سۆڤێته‌وه، له رووسیا به‌رز راده‌گیرێت، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی گه‌لی ئۆکرانیا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نازیزم مایه‌ی قبوڵ كردن نییه.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی کریملندا باس لەوە کراوە، به‌بۆنه‌ی 77هه‌مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی نیشتمانپه‌روه‌رییەوە، پوتن په‌یامی پیرۆزبایی بۆ سه‌ركرده‌ی هه‌ریه‌ك له ئازه‌ربایجان، ئه‌رمینیا، بێلاڕووس، كازاخستان، قیرغیزستان، مۆڵدۆڤا، تاجیكستان، توركمانستان، ئۆزبه‌كستان و به‌ناو ئبخازیا، ئۆسیتیای باشوور، كۆماری گه‌لی دۆنێتسك و كۆماری گه‌لی لوهانسك و هاووڵاتییانیان ناردووه.
هەروەها پوتن به‌جیا پیرۆزبایی له هاووڵاتییانی هه‌ریه‌ك له ئۆکرانیا و جۆرجیاش كردووه.
له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌دا پوتن سه‌ری رێز و نه‌وازشی بۆ ئه‌و سه‌ربازانه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشتی به‌ره‌كانه‌وه كاریان كردووه دانواندووه كه به نرخی گیانفیدایی و ئاسته‌گی زۆر توانیویانه نازیزم له‌ناوببه‌ن و رایگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ ئه‌ركی هاوبه‌ش بریتییه له رێگرییكردن له دووباره هەستانەوەی نازیزم كه بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازاره بۆ مرۆڤه‌كان له وڵاته جۆراوجۆره‌كان. پێویسته راستییه‌كانی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ساڵانی جه‌نگ، به‌ها مه‌عنه‌وییه هاوبه‌شه‌كان، دابونه‌ریتی برایه‌تی و دۆستایه‌تی، بپارێزرێن و به نه‌وه‌كانی داهاتوو بگه‌یه‌ندرێن".
سه‌رۆكی رووسیا، له په‌یامیدا بۆ گه‌لی ئۆکرانیا و جه‌نگاوه‌رانی جه‌نگی نیشتمانپه‌روه‌ریی، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی میراتگره ئایدۆلۆجییه‌كانی ئه‌وانه‌ی كه لە جه‌نگی نیشتمانپه‌روه‌ریی گه‌وره‌دا شكستیان خواردووه، مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
aa