فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی پەکەکە لە مەخموور بۆردومان دەکەن

ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج
ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج
ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج

K24 – هەولێر

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، کەمپی پەکەکە لە مەخموور بۆردومان دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبێلێکێک لەناو کەمپەکە کراوەتە ئامانج.

پەیامنێرمان رایگەیاند: "تائێستا زیانەکانی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر کەمپی پەکەکە لە مەخموور نەزانراوە".

ئەمە لە کاتێکدایە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی تورکیا لە گوندی تووقەڵ-یان لە سنووری ناحیەی ئاخجەلەری سەر بە چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلێكیان ‏کردە ئامانج، بەو هۆیەوە پێنج کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا گیانیان لەدەستدا و ناسنامەی دوویان ئاشکرا کراوە کە دانیشتووی ناوچەکەن.

شوێنی بۆردومانەکە
شوێنی بۆردومانەکە
شوێنی بۆردومانەکە
شوێنی بۆردومانەکە