رووسیا ئاماده‌یه رێڕه‌وێكی ئارام بۆ هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی ئۆكرانیا بكاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای رووسیا رایگه‌یاند، قه‌یرانی خۆراكی جیهانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، له به‌رامبه‌ردا پێویسته سزاكانی رووسیا هه‌ڵبگیرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌ندریه رودینكۆ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داوای هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه، "چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی خۆراكی جیهانی به‌رامبه‌ره به هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر رووسیا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی دارایی و دراوی رووسی".
به گوته‌ی رودینكۆ ئۆكرانیا به‌ربه‌ستی له ده‌ریای ره‌ش درووست كردووه و مینی ئاوی چاندووه، داواشی كرد ئه‌و میانانه هه‌ڵبگیرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كان بتوانن گه‌نم هه‌نارده بكه‌ن.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، رووسیا ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری دیپلۆماسییه، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت رێڕه‌وێكی مرۆیی بۆ كه‌شتییه بازرگانییه‌كان بكاته‌وه.
ماوه‌ی 91 رۆژه به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، كیێڤ ناتوانێت به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نارده بكات، به‌تایبه‌تی گه‌نم، كه ئۆكرانیا سێیه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری گه‌نمه له جیهان.
پێشتریش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له رووسیا كردووه، رێڕه‌وێكی ئارام بۆ هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی ئۆكرانیا بكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا سزا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی په‌ینی كیمیایی رووسیا هه‌ڵبگیرێت.