سپوتنیك: سوید لەبەرکردنی جلوبەرگی کورت لە پەنابەرە ئۆکرانییەکان قەدەغە دەکات
K24 - هەولێر:
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "سپوتنیك"ـی رووسی، ناوەندی کۆچبەران لە سوید یاسای جلوبەرگی توندی بەسەر پەنابەرە ئۆکرانیەکاندا سەپاندووە.
وێبسایتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ناوەندەکە قەدەغەکردنی پۆشینی جلوبەرگی کورتی لە پەنابەرانی ئۆکرانی کردوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە توڕەکردن و هەراسانکردنی پەنابەرانی ئەفغانی و عێراقی و سوری کە نیشتەجێی ناوەندی کۆچبەرانن.
دوای هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ملیۆنان هاووڵاتی ئۆکرانی ئاوارەی وڵاتانی دیکە بوون.
لەلای خۆیەوە، گیتانا بێنگتسۆن، چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕەخنەی لە بڕیارەکە گرت و ڕایگەیاند کە ژنانی ئۆکرانی هاوشێوەی ژنانی سوید جلوبەرگ دەپۆشن.
بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی کۆچ، زیاتر لە 37 هەزار ئۆکرانی داوای پەنابەرییان لە سوید پێشکەش کردووە.