شانۆگەری (ھاملێت) لە ھەولێر نمایشكرا
K24 - هەولێر
بە ئامادەبوونی ھونەرمەند و ھونەردۆستانی شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق شانۆگەری (ھاملێت) لە ھەولێر نمایشكرا.
شانۆگەر (ھاملێت) شانۆنامەیەكی ئەفسانەیە و باس لە لەنێوچوونی خۆشەویستی، پاوەنكردنی دەسەڵات، تۆڵەسەندنەوە و خیانەتە لە نووسینی ویلیام شكسپیر و دەرھێنانی ئەرسەلان دەروێش. ئەو شانۆگەریە بە یەکێک لە شاکارەکانی شانۆ دادەنرێت.