حه‌له‌ب.. ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته‌سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان
K24 – هه‌ولێر:
له شاری ئه‌لباب، رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌له‌ب له باكووری سووریا، كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان له‌لایه‌ن خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كه‌وه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر و له‌لایه‌ن پۆلیسی ناوچه‌كه ده‌ستگیركرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان له شاری ئه‌لباب "رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب" له‌لایه‌ن خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی ناوچه‌كه‌یان ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌هۆیه‌وه دانیشتوانی ناوچه‌كه توڕه‌ن.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاند، ئه‌و كچه 12 ساڵییه له ئاواره‌كانی ناوچه‌ی "ته‌دمور"ـه، به‌ر له پێنج رۆژ له‌لایه‌ن خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌واو نه‌كراو بردراوه و ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ر، دوای ئاشكرابوونی ده‌ستگیر كراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دانیشتوانی ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس كۆبوونه‌ته‌وه، داوا ده‌كه‌ن تاوانبار سزای تووند بدرێت.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری نادروست (گوایه كچه 12 ساڵییه‌كه دزی له خاوه‌ن چێشتخانه‌كه كردووه، ناوبراویش له باڵه‌خانه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ری كردووه)، پاره دراوه.
ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌ی "ته‌دمور" په‌یامی ڤیدیۆیی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی چێشتخانه‌كه سزا نه‌درێت، خۆپیشاندانی فراوان رێك ده‌خرێت، له‌به‌رامبه‌ردا پۆلیس به‌ڵێنی داوه سزای تاوانبار بدات.
شاری ئه‌لباب میلیشیاكانی نزیك له توركیا تێدا باڵا ده‌سته، به‌رده‌وام رووداوی هاوشێوه‌ی تێدا رووده‌دات و كه‌سیش سزا نادرێت.