ئه‌ڵمانیا یۆنان رازی ده‌كات چه‌كه سوڤیه‌تییه‌كانی به ئۆكرانیا ببه‌خشێت
K24 - هه‌ولێر:
ئۆلاڤ شۆلتس، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌یسنا رێككه‌وتووه، چه‌كی نوێی ئه‌ڵمانی به یۆنان بدات، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش یۆتان زرێپۆشی سۆڤیه‌تی بۆ ئۆكرانیا دابین ده‌كات.
شۆلتس له لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسل گوتی: كیریاكۆس میتسوتاكیس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنانی بینیوه و باسیان له دابینكردنی زرێپۆشی شه‌ڕكه‌ری ئه‌ڵمانی كردووه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی یۆنان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، یۆنان زرێپۆشی شه‌ڕكه‌ر له جۆری "بی ئێم بی-1" به ئۆكرانیا ده‌به‌خشێت، كه له ساڵی 1994ـه‌وه هه‌یه‌تی، به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌خشینه‌ش به‌رلین زرێپۆشی نوێی ئه‌ڵمانی له جۆری "مارده‌ر" به یۆنان ده‌به‌خشێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی گشتی حزبی گه‌لی ئه‌وروپا له هۆڵه‌ندا دووپاتی كرده‌وه، كه پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆكرانیا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له كۆتایی مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری رابردوو، یۆنان كاروانێك هاوكاری سه‌ربازی به ئۆكرانیا به‌خشیوه، كه بریتیبووه له چه‌كی شه‌شاش و فیشه‌ك و دژه تانك.
پێشتریش ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ چیك هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك به ئۆكرانیا بدات، ئێستا به‌رلین له دانووستانه تا پۆله‌ندا به رێككه‌وتنێكی له‌و جۆره رازی بكات.