په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و پڕۆژەیاسا ده‌كات

"واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان" هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگهێشتنی په‌رله‌مانتارانی كرد، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ كاتژمێر (10)ی سه‌رله‌بەیانی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و پڕۆژە یاسا ده‌كرێت، كه‌ بریتین له‌ پێشنیازە یاسای (بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012) له‌گه‌ڵ پڕۆژەیاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان) و پڕۆژەیاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان).

4365546
4577657