بایدن ده‌گاته سعوودیه و له‌وێ كازمیش ده‌بینێت
K24 - هه‌ولێر:
دیوانی شاهانه‌ی سعوودیه ئاشكرای كرد، به بانگهێشتی شا سه‌لمان، جۆ بایدن له 15 و 16ته‌مووز / یۆلیۆی داهاتوو سه‌ردانی ریاز ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دیوانی شاهانه‌ی سعوودیه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 15 و 16ـی ته‌مووز/ یۆلیۆی داهاتوو به بانگهێشتی فه‌رمی شا سه‌لمان سه‌ردانی ریاز ده‌كات.
دیوانی شاهانه‌ی سعوودیه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا راشیگه‌یاند، بایدن دیداری له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان و جێنشینه‌كه‌ی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، جۆ بایدن چاوی به شا سه‌لمان، پادشای سعوودیه ده‌كه‌وێت، جیا له‌وه‌ش به‌شداری لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ده‌كات، كه سعوودیه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی ده‌كات.
كۆشكی سپی راشیگه‌یاند، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ سعوودیه، واشنتن چه‌ند مانگێكه ئاماده‌كاری پێویست ده‌كات.
كارین جان پیه‌ر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، بایدن رێز له داوه‌ته فه‌رمییه‌كه‌ی شا سه‌لمان، پادشای سعوودیه ده‌گرێت، واشنتن پێی وایه سعوودیه بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ریاز جێی بایه‌خه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه به‌وه ده‌كات، رۆڵی ستراتیژی سعوودیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ماوه‌ی هه‌شتا ساڵی رابردوو بۆ واشنتن گرنگه.
هه‌روه‌ها كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بایدن و شا سه‌لمان، له‌باره‌ی چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت داهاتووی شه‌ڕی یه‌مه‌ن و دۆخی ئه‌منی له ناوچه‌كه.
كۆشكی سپی روونیشیكرده‌وه، جیا له‌وه‌ی بایدن دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كه‌نداو ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئوردن، عێراق و میسریش ده‌بینێت، له‌و باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، جێی بایه‌خی سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن ده‌بێت.
جان پیه‌ر هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بایدن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاسایشی خۆراك ده‌كات، ره‌نگه پێشنیازی تازه له میانی ئه‌و سه‌ردانه‌دا رابگه‌یه‌ندرێت.